ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، چونکە یەزدان سکاڵای هەیە لە دانیشتووانی خاکەکە: «نە وەفاداری، نە خۆشەویستی نەگۆڕ، نە خواناسی لە خاکەکەدا هەیە. نەفرەتکردن و درۆ و کوشتن، دزی و داوێنپیسی، پەرەی سەندووە و خوێنڕشتن، خوێنڕشتنی بەدوادا دێت. لەبەر ئەوە خاکەکە شین دەگێڕێت و ئەوەی تێیدا نیشتەجێیە بەرەو نەمان دەچێت، بە ئاژەڵی کێوی و باڵندەی ئاسمانیشەوە، تەنانەت ماسی دەریاش لەناودەچێت. «بەڵام با کەس سکاڵا نەکات و کەسیش تاوانبار نەکرێت، چونکە گەلەکەی تۆ وەک ئەوانەن کە سکاڵا لە کاهین دەکەن. تۆش بە ڕۆژ تێکدەشکێیت و بە شەویش پێغەمبەر لەگەڵت تێکدەشکێت، منیش دایکت لەناودەبەم. گەلەکەم بەهۆی نەزانینەوە لەناوچووە. «لەبەر ئەوەی تۆ زانینت ڕەتکردەوە، منیش ڕەتت دەکەمەوە لەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەیت. لەبەر ئەوەی فێرکردنەکانی خودای خۆتت لەیاد کرد، منیش نەوەکانت لەیاد دەکەم. ئەوەندەی کاهینەکان زیاد بوون، ئەوەندەش گوناهیان لە دژی من کرد، منیش شکۆیان دەگۆڕم بۆ شەرمەزاری. قوربانی گوناهی گەلەکەم دەخۆن و ئاواتەخوازن کە تاوان بکات. جا کاهین وەک گەل دەبێت، بەپێی ڕەفتارەکەی سزای دەدەم، کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەدەمەوە. «دەخۆن و تێر نابن، لەشفرۆشی دەکەن و زیاد نابن، چونکە وازیان لە یەزدان هێنا بۆ ئەوەی خۆیان تەرخان بکەن بۆ لەشفرۆشی و بۆ شەرابی کۆن و شەرابی نوێ کە هزر و هۆشی گەلەکەی منی بردووە. گەلەکەم پرس بە بتە دارینەکەیان دەکەن، وەڵام لە گۆچانەکەی دەستی وەردەگرن، چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی گومڕای کردوون و دڵسۆزی خودای خۆیان نین. لەسەر لووتکەی چیاکان قوربانی سەردەبڕن و لەسەر گردەکان بخوور دەسووتێنن، لەژێر دار بەڕوو و ئەسپیندار و دارەبەن، چونکە سێبەری باشە! لەبەر ئەوە کچەکانتان لەشفرۆشی دەکەن و بووکەکانیشتان داوێنپیسی. «کچەکانتان سزا نادەم کە لەشفرۆشی دەکەن و بووکەکانیشتان کە داوێنپیسی دەکەن، چونکە پیاوەکان خۆیان دەچنە پاڵ لەشفرۆشەکان و لەگەڵ لەشفرۆشەکان دەچنە نزرگەکان و قوربانی سەردەبڕن. گەلێک تێگەیشتنی نەبێت لەناودەچێت! «ئەی ئیسرائیل، ئەگەر تۆش داوێنپیسیت، بەڵام با یەهودا تاوان نەکات. «مەچن بۆ گلگال و سەرمەکەون بۆ بێتئاڤن و سوێند مەخۆن: ”بە یەزدانی زیندوو!“ وەک نوێنگینێکی کەللەڕەق ئیسرائیلیش کەللەڕەق بووە، ئیتر یەزدان چۆن بیانلەوەڕێنێت وەک بەرخ لە شوێنێکی پانوبەریندا؟ ئەفرایم بە بتەکانەوە بەستراوەتەوە، وازی لێ بهێنن! تەنانەت خواردنەوەشیان تەواوبێت، هەر نوقومی لەشفرۆشییەکەیان دەبن، گەورەکانیان بە تەواوی حەزیان لە شەرمەزارییە نەک لە ڕێز. با لەژێر باڵەکانی خۆیدا دەیپێچێتەوە، بە قوربانییەکانیان شەرمەزار دەبن.
هۆشەع 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە هۆشەع 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: هۆشەع 1:4-19
4 Days
Do you wonder if God has anything to say about your work? Explore key verses from each chapter of the Bible that offer wisdom, guidance, and purpose for everyday work. Part 7: Hosea-Obadiah
7 Days
This is a Bible Plan for men by men. This Plan helps you to discover your identity as a Godly and masculine man and to develop the characteristics of a Godly and masculine man.
13 Days
13-day devotional from R.C. Sproul on facing life's challenges with God. Each devotional calls you to live in the presence of God, under the authority of God, to the glory of God.
God used Hosea to powerfully communicate His anguish towards the nation of Israel due to their continued idol worship. Hosea’s life and ministry show both the heart-breaking cost of idolatry as well as the lengths to which God will go to redeem His sinful people back to Him. This book reminds us that despite our sinful idolatry, God is always faithful.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان