لەبەر ئەمە مەسیح ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، تاکو بانگکراوان بەڵێنی میراتی هەتاهەتایی وەربگرن، چونکە مردنەکە بەهای خوێنە بۆ ئازادکردن لەو گوناهانەی کە لە پەیمانی یەکەمدا کردوویانە. ئەگەر وەسیەتنامە هەبێ، پێویستە مردنی وەسیەتکار بسەلمێنرێ، چونکە وەسیەتنامە کاتێک کاری پێ دەکرێ کە خاوەنەکەی مردبێت، بەڵام ئەگەر زیندوو بێت هیچ کاری پێ ناکرێت. بۆیە پەیمانەکەی یەکەمیش بێ خوێن بەجێنەگەیەنرا، چونکە موسا، دوای ئەوەی هەموو ڕاسپاردەکانی بەگوێرەی تەورات بە هەموو گەل ڕاگەیاند، خوێنی گوێرەکەی هێنا لەگەڵ ئاو و خوریی سوور و زوفا، بەسەر تەورات و هەموو گەلدا پرژاندی. فەرمووی: ﴿ئەمە خوێنی ئەو پەیمانەیە کە خودا فەرمانی پێ کردن.﴾ هەروەها خوێنەکەی پرژاندە سەر چادری پەرستن و هەموو کەلوپەلەکانی خزمەتکردن. بەگوێرەی تەورات نزیکەی هەموو شتێک بە خوێن پاک دەبێتەوە، لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت. پاککردنەوەی وێنەی شتە ئاسمانییەکان دەبووایە ئاوا بکرێت، بەڵام خودی شتە ئاسمانییەکان بە قوربانی باشتر لەمانە پاک دەبنەوە، چونکە مەسیح نەچووە پیرۆزگای دەستکرد کە لەبەرگیراوەی شتە ڕاستەقینەکەیە، بەڵکو خودی ئاسمان، ئێستاش لەوێ لەبەردەم خودا بۆ ئێمە دەردەکەوێت. هەروەها بۆ ئەوە نەچووە ئاسمان کە چەند جارێک خۆی پێشکەش بکات، وەک سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک بە خوێنێک کە هی خۆی نییە دەچێتە شوێنی هەرەپیرۆز. ئەگینا دەبووایە مەسیح لە دامەزراندنی جیهانەوە چەندین جار ئازاری بچێژتبووایە. بەڵام ئێستا لە کۆتایی زەمان تەنها جارێک دەرکەوت تاکو گوناه بسڕێتەوە، بەوەی خۆی کردە قوربانی. وەک بۆ مرۆڤ دانراوە جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینەوەیە، مەسیحیش، جارێک خۆی کرد بە قوربانی تاکو گوناهی خەڵکێکی زۆر لاببات. بەڵام هاتنەوەی عیسا بۆ جاری دووەم بۆ لابردنی گوناه نییە، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەیە کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن.
عیبرانییەکان 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبرانییەکان 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبرانییەکان 15:9-28
5 Days
The cross is much more than a piece of jewelry or a symbol on a building. The power behind the cross is limitless and boundless, and as believers, once we get hold of this revelation it would change our misconceptions about the cross and alter our lives forever.
Life is not easy, and along with the hard days come many negative emotions. Generally, we deal with them by venting, stewing, or hiding. Did you know that many of the Psalms are prayers born out of these strong emotions? These reading plans will explore the raw and honest prayers of fear, pain, guilt, and doubt found in the Psalms, teaching us how to share these feelings with the Lord.
In this 5-day study by Lifeway Women, you’ll walk through fundamental beliefs of the Christian Faith. Gain understanding of the change that took place in your heart as a new believer and learn to walk out your faith as an individual a part of the Body of Christ—the Community known as the Church. Hear and respond to the Call to take the long view of Christian Life.
The five major holy days of Passion Week - Palm Sunday, Maundy Thursday, Good Friday, Holy Saturday, and Easter Sunday - invite us on a narrative journey through pivotal moments in the life and ministry of Jesus. Join us on this 5-day devotional journey where we walk the path of victory, servitude, betrayal, death, and burial to experience, all the more profoundly, the power of the resurrection.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان