هەر سەرۆک کاهینێک لەنێو خەڵک هەڵبژێردراوە، وەک نوێنەری خەڵک لە کاروباری خودا دەستنیشان کراوە، تاکو دیاری و قوربانییەکانی گوناه پێشکەش بکات. دەتوانێ لەگەڵ نەزان و چەواشە کراوان دڵنەرم بێت، چونکە خۆشی وەک ئەوان گرفتاری لاوازییە. لەبەر ئەوە پێویستە لە پێناوی گوناهەکانی خۆی قوربانی بکات، هەروەک لە پێناوی گوناهەکانی کەسانی دیکە دەیکات. کەس ئەم ڕێزە بۆ خۆی وەرناگرێت، بەڵکو دەبێت خودا بانگی بکات، هەروەک چۆن خودا هارونی بانگکرد. بە هەمان شێوە، مەسیح خۆی شکۆدار نەکرد تاکو ببێتە سەرۆکی کاهینان، بەڵکو خودا پێی فەرموو: ﴿تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.﴾ وەک لە شوێنێکی دیکەش دەفەرموێ: ﴿هەتاهەتایە تۆ کاهینیت، لە پلەی مەلکیسادق.﴾ عیسا لە ماوەی ژیانی لەسەر زەوی، بە هاواری توند و فرمێسکەوە نوێژ و پاڕانەوەی پێشکەش بە خودا کرد، ئەوەی توانای ڕزگارکردنیی هەبوو لە مردن، ئیتر لەبەر لەخواترسییەکەی گوێی لێ گیرا. هەرچەندە عیسا کوڕی خودا بوو، بەڵام بەو ئازارانەی کە چێژتی فێری گوێڕایەڵی بوو و لە ڕێی ئازارەکانیەوە بووە مرۆڤێکی پڕ و تەواو، بەم ڕێگایە بووە سەرچاوەی ڕزگاریی هەتاهەتایی بۆ هەموو ئەوانەی گوێڕایەڵی دەبن. ئیتر لەلای خوداشەوە بە سەرۆکی کاهینان ناونرا، لە پلەی مەلکیسادق. لەم بارەیەوە قسەمان زۆرە بیکەین، بەڵام ڕوونکردنەوەی زەحمەتە، چونکە گوێتان گران بووە. هەرچەندە دەبووایە ئێوە ئێستا مامۆستا بوونایە، پێویستتان بە کەسێکە دیسان بنەما سەرەکییەکانی وشەی خوداتان فێر بکات. واتان لێ هاتووە پێویستتان بە شیر بێت نەک خۆراکی بەهێز. هەر یەکێک شیرەخۆرە بێت ئەوا لە فێرکردنی ڕاستودروستی ڕانەهاتووە، چونکە ساوایە. بەڵام خۆراکی بەهێز بۆ ئەوانەیە کە پێگەیشتوون، ئەوانەی کە بە بەردەوامی مەشقیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن چاکە و خراپە جیا بکەنەوە.
عیبرانییەکان 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبرانییەکان 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبرانییەکان 1:5-14
4 Days
The world has a view of leadership that is quite different from what Scripture teaches. In the upside down kingdom, we find ourselves in this mindset which transfers to leadership as well. We are going to explore four qualifications of leadership that are crucial for growth. As you proceed forward, think about how your personal leadership style aligns with these teachings. Let’s get into it.
7 Days
It seems like no matter how hard we try to master it, we are consumed by busyness, along with the stress and exhaustion that come with it. But what would it look like to truly rest in a world of constant access and furious pace? Hebrews lays out a strategy for experiencing refreshment physically, spiritually and emotionally. There is hope for an overworked and fatigued world. Rest Assured.
8 Days
What is rest? What does it mean to enter into God’s rest? What exactly are we resting from? As we journey through Part Two of Nine devotional plans walking us through the book of Hebrews, we discover how God defines rest, how we enter this rest and how we grow from this position of rest.
13 Days
This plan offers a 13-day journey through the book of Hebrews, making it ideal for both individual and group study.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان