لە یەکی مانگی شەشی ساڵی دووەمی داریوشی پاشا فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە بۆ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودا و بۆ یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین هات و فەرمووی: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئەم گەلە گوتیان: ”هەتا ئێستا کاتی بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان نەهاتووە.“» ئینجا فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە هات: «ئایا دەگونجێ کە لە ماڵە ڕازاوەکەتان دابنیشن، بەڵام ئەم ماڵە وێرانە؟» ئێستاش یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لە کردەوەکانتان ڕابمێنن. زۆرتان چاند، بەڵام کەم هات. خواردتان، بەڵام تێر نەبوون. خواردتانەوە، بەڵام تینووێتیتان نەشکا. بەرگتان پۆشی، بەڵام گەرم نەبوونەوە. کرێگرتەش کرێ وەردەگرێت، بەڵام دەیخاتە گیرفانێکی دڕاو.» یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لە کردەوەکانتان ڕابمێنن. سەربکەونە سەر چیا و دار بهێنن و ماڵەکەی من بنیاد بنێن، لێی ڕازی دەبم و شکۆدار دەبم. چاوەڕێی زۆرتان کرد، بەڵام کەم هات. ئەوەی ئێوە هێناتانە ماڵەوە، فووم لێی کرد. لەبەر چی؟ لەبەر ماڵەکەم، ئەوەی کە وێرانە، ئێوەش هەریەکە و بە ماڵەکەی خۆیەوە سەرقاڵە.
حەگەی 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە حەگەی 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: حەگەی 1:1-9
3 Days
Haggai prophesied in the post-exilic period as God’s people resettled in the Promised Land after being exiled in Babylon. Tasked with rebuilding the temple, Haggai rebuked the people for living in luxury while the temple lay in ruins. Repeatedly, God encourages the people to “consider their ways” (Haggai 1:5, 7), inviting them to reflect on the fruitlessness of their excess and reorient their hearts and lives to Him.
4 Days
What does it mean to walk by faith and not by sight? In this 4-day devotional by Phil Hotsenpiller you will discover what it means to walk in faith regardless of the troubles facing you or the world around you. Instead of walking in bondage, now is the chance to learn how to seek God and walk with Him intimately for a life of freedom.
7 Days
Is there anything sacred about the place we worship? Is the church really God's House? What is my part in the church? These and many more questions are answered in this study of God's House from the pages of Scripture. Not only are we called to gather in God's House, but we are also called to help build it.
10 Days
The Lord is always at work in our lives - teaching, purging, guiding, and strengthening. In the little book of Haggai, we learn great truth about His work in us and how we are to work with Him. Welcome to God's Construction Zone! Let's join Scott Pauley now as we study this book together. All Scripture quotations are taken from the Authorized Version (KJV).
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان