ئەی یەزدان، هەواڵی تۆم بیست، ئەی یەزدان، لە کارەکانت ترسام، لە سەردەمی ئێمە دووبارەیان بکەوە، با لە سەردەمی ئێمە بزانرێن، لە تووڕەییدا بەزەیی بهێنەرەوە یادت! خودا لە تێمانەوە هات، پیرۆزەکە لە کێوی پارانەوە هات. شکۆی ئەو ئاسمانی داپۆشیوە و ستایشی ئەو زەوی پڕکردووە. پڕشنگی ئەو وەک تیشکی بەرەبەیانە، لە دەستیەوە ڕووناکی دەبارێت، لەوێدا توانای شاردرابووەوە. پەتا لەپێشیەوە ڕۆیشت، گرانەتاش لەدوای هەنگاوەکانی ئەو بوو. ڕاوەستا و زەوی هەژاند، تەماشای کرد و هەموو گەلەکانی لەرزاند. چیا دێرینەکان کوتران، گردە لەمێژینەکان هاتنە خوارەوە، بەڵام یەزدان جاویدانییە. چادرەکانی کوشانم لە تەنگوچەڵەمەدا بینی، ڕەشماڵەکانی میدیان دەلەرزین. ئەی یەزدان، ئایا جۆشی تووڕەیی تۆ لە ڕووبارەکان بوو؟ ئایا لە ڕووبارەکان تووڕە بوویت؟ ئایا هەڵچوونی تۆ لە دەریا بوو، تاکو سواری ئەسپ بیت و گالیسکەکانت بەرەو سەرکەوتن بچن؟ کەوانەکەی خۆتت ئامادە کرد و داوای تیرێکی زۆرت کرد. بە ڕووبارەکان زەویت شەقکردووە، چیاکان تۆیان بینی و لەرزین، لافاوی ئاوەکان تێپەڕین، قووڵاییەکان دەنگیان هات، شەپۆلەکانی بەرزبوونەوە. خۆر و مانگ لە ئاسمان وەستان، بە بریسکانەوەی تیرە هاوێژراوەکانت، بە درەوشانەوەی ڕمە پڕشنگدارەکەت. بە تووڕەییەوە لەسەر زەوی گەڕایت، بە تووڕەییەوە نەتەوەکانت وردوخاش کرد. بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەت هاتییە دەرەوە، بۆ ڕزگارکردنی دەستنیشانکراوەکەت. سەرۆکی وڵاتی بەدکارت وردوخاش کرد، لە سەرەوە هەتا پێی ڕووتت کردەوە. بە تیرەکانی خۆی سەری سەرکردەکانی ئەوت کونت کرد، کاتێک هێرشیان هێنا بۆ پەرتەوازەکردنمان، خۆشیان ئامادە کرد بۆ ڕاوکردنی ئەو کڵۆڵەی خۆی ماتداوە. بە ئەسپەکانت بەناو دەریادا ڕێگات گرتەبەر، ئاوە زۆرەکانت هەژاند.
حەبەقوق 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە حەبەقوق 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: حەبەقوق 1:3-15
3 Days
As destruction unfolds around him, Habakkuk questions God and His plans. God’s response to Habakkuk reminds us that He alone orders the unfolding of history. Those who are righteous will have faith in His plans (Habakkuk 2:3). Despite the darkness of the season, we too can “rejoice in the Lord” and “take joy in the God of our salvation” (Habakkuk 3:18).
Finding gratitude can feel almost impossible in challenging seasons. This three-day plan, Thankful through the Struggle, invites you to discover God’s presence and provision even in the hardest times. Through the prayers of Habakkuk, you’ll be reminded that gratitude in prayer can forge a pathway to peace.
4 Days
This 4-day plan will walk you through the book of Habakkuk by reading a short passage every day. Each day is accompanied by a short video that explains what you're reading and how it's all about Jesus. In this plan, you'll learn how God’s answer to the problem of evil begins to be answered in the death of Jesus.
5 Days
The word “revival” is from the Hebrew word chayah and means “to bring back to life,” to “restore to consciousness,” or to “restore to a previous condition.” Retreat from your daily grind and meditate on God's Word as we cry out to the Lord to "Revive Us Again."
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان