«تەماشای نەتەوەکان بکەن و سەرنج بدەن، بە تەواوی سەرسام بن، چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێکی وا دەکەم، ئەگەر باس بکرێت باوەڕ ناکەن. من بابلییەکان هەڵدەستێنمەوە، گەلێکی دڵڕەق و بە پەلە، بە فراوانی زەوی ڕێگای گرتووەتەبەر، بۆ داگیرکردنی ئەو نشینگانەی کە هی خۆی نییە. تۆقێنەر و ترسێنەرە، خۆیان حوکم دادەنێن و شکۆی خۆیان دەسەپێنن. ئەسپەکانیان لە پڵنگ بەتاوترن و لە گورگی ئێواران توندوتیژترن، سوارەکانی بە پڕتاوی لە دوورەوە دێن، وەک هەڵۆیەکی بە پەلە بۆ خواردن دەفڕن. هەموو بۆ ستەمکاری دێن، ئاپۆرەکەیان وەک بای ڕۆژهەڵات بەرەو پێش دەچێت، وەک لم دیل کۆدەکەنەوە. گاڵتە بە پاشایان دەکەن و میران دەکەنە گاڵتەجاڕ، بە هەموو شارێکی قەڵابەند پێدەکەنن، خۆڵ دەکەنە گرد و دەیگرن. ئینجا وەک با هەڵدەکەن و دەڕۆن، تاوانبارن، هێزی خۆیان دەپەرستن.» ئەی یەزدان، ئایا تۆ لە ئەزەلەوە نیت؟ خودای من، پیرۆزەکەم، تۆ هەرگیز نامریت. ئەی یەزدان، بابلییەکانت بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانت دانا، ئەی تاشەبەرد، ئەرکی سزادانت بەوان سپاردووە. چاوەکانت لەوە پاکترن تەماشای خراپە بکەن، ناتوانیت بەرگەی خراپەکاری بگریت. کەواتە بۆچی بەرگەی ناپاکەکان دەگریت؟ بۆچی بێدەنگ دەبیت کاتێک بەدکار کەسێکی لە خۆی ڕاستودروستتر قووت دەدات؟ مرۆڤ وەک ماسی دەریا لێدەکەیت، وەک بوونەوەری ئاوی کە فەرمانڕەوای نییە. دوژمنی خراپەکار بە قولاپەکەی هەمووان سەردەخات، بە تۆڕەکەی ڕاویان دەکات، لەناو تۆڕەکەی کۆیان دەکاتەوە، لەبەر ئەوە شاد و دڵخۆشە. هەر لەبەر ئەوەش قوربانی بۆ تۆڕەکەی سەردەبڕێت و بخووری بۆ دەسووتێنێت، چونکە بەهۆی تۆڕەکەیەوە خۆش ڕادەبوێرێت و خواردنەکەی چەورە. هەتا کەی بەردەوام دەبێ لەوەی بە تۆڕەکەی ڕاو بکات، بە بێ بەزەیی نەتەوەکان لەناوببات؟
حەبەقوق 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە حەبەقوق 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: حەبەقوق 5:1-17
3 Days
As destruction unfolds around him, Habakkuk questions God and His plans. God’s response to Habakkuk reminds us that He alone orders the unfolding of history. Those who are righteous will have faith in His plans (Habakkuk 2:3). Despite the darkness of the season, we too can “rejoice in the Lord” and “take joy in the God of our salvation” (Habakkuk 3:18).
Finding gratitude can feel almost impossible in challenging seasons. This three-day plan, Thankful through the Struggle, invites you to discover God’s presence and provision even in the hardest times. Through the prayers of Habakkuk, you’ll be reminded that gratitude in prayer can forge a pathway to peace.
5 Days
As a reporter for my college newspaper, I tried out for the #1 football team in the country for a story. When I found my name on the roster, I was shocked, thinking it was a mistake. I realize now it was part of God’s plan. God has a purpose for you too. I pray this reminds you that as we walk in faith, God is always a step ahead.
Inspired by the life and faith of the Old Testament prophet, Habakkuk, Thann Bennett's study poses the question - what would happen if we lived for God's fame instead of our own? What if there is a radically different—and far better—approach to achieving success in life? You will walk away encouraged and equipped to live for the purpose of His fame.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان