ئاو بەرەبەرە لە زەوی بەرەو دواوە گەڕایەوە. دوای سەد و پەنجا ڕۆژ ئاو کەم بووەوە. لە حەڤدەمین ڕۆژی مانگی حەوتەم کەشتییەکە لەسەر چیاکانی ئارارات گیرسایەوە. هەتا مانگی دەیەم هەتا دەهات ئاو کەمی دەکرد. لە یەکەم ڕۆژی مانگی دەیەم لووتکەی شاخەکان دەرکەوتن. دوای چل ڕۆژ، نوح ئەو پەنجەرە بچووکەی کردەوە کە لە کەشتییەکەدا دروستی کردبوو. ئینجا قەلەڕەشێکی نارد. ئەویش دەهات و دەچوو هەتا ئاو لەسەر ڕووی زەوی وشک بووەوە. پاشان کۆترێکی نارد بۆ ئەوەی ببینێت ئایا ئاوەکە لەسەر ڕووی زەوی کەمی کردووە. بەڵام کۆترەکە شوێن پێیەکی بۆ خۆی نەدۆزییەوە، چونکە ئاو لەسەر هەموو ڕووی زەوی بوو، ئیتر گەڕایەوە لای نوح بۆ ناو کەشتییەکە. ئەویش دەستی بۆ ڕاگرت و گرتی، بردییەوە لای خۆی، بۆ ناو کەشتییەکە. حەوت ڕۆژی دیکە چاوەڕێی کرد و دیسان کۆترەکەی لە کەشتییەکەوە ڕەوانە کرد. کۆترەکە ئێوارە گەڕایەوە بۆ لای، ئەم جارە گەڵایەکی تەڕ و تازەی زەیتوونی بە دەنووکەوە بوو. نوح زانی کە ئاو لەسەر ڕووی زەوی کەمی کردووە. حەوت ڕۆژی دیکە چاوەڕێی کرد و جارێکی دیکە کۆترەکەی ناردەوە، بەڵام ئەم جارەیان کۆترەکە نەگەڕایەوە لای. نوح لە یەکی مانگی یەکەمی شەش سەد و یەکەمین ساڵیدا بوو، کە ئاو لە زەوی وشک بووەوە. نوح پۆشەری سەر کەشتییەکەی لابرد و بینی وا ڕووی زەوی وشک بووەتەوە. لە بیست و حەوتی مانگی دووەم، زەوی بە تەواوی وشک بووەوە. ئینجا خودا بە نوحی فەرموو: «خۆت و ژنەکەت و کوڕ و بووکەکانت، لە کەشتییەکە وەرنە دەرەوە.
پەیدابوون 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەیدابوون 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەیدابوون 3:8-16
3 Days
Join in "as we wait" on the Lord! In this devotional for CNOW UNITED's song "As We Wait On You," you'll join in reflection with our songwriters and worship leaders on the scriptures behind the song and how it connects, inspires, and challenges us in our walk with Jesus.
4 Days
Do you have a vision but you're not quite sure what to do with it? The fulfillment of a calling starts with clarity of the Vision. In this devotional, we will dive into Nehemiah Chapter 1 and look at the difference between a dream and a vision and how Nehemiah modeled what it looks like for us to steward the vision God gives us on this earth.
5 days
The Essential 100® Bible Challenge is a simple tool to read through the Big Story of God's Word. The reading plan is based on 50 Old Testament and 50 New Testament passages. Begin with the first part "In the Beginning." ®Produced by American Bible Society in partnership with Scripture Union, Inc.
5 Days
This wasn’t part of the plan. The story wasn’t supposed to go this way. I didn’t sign up for this. If you’ve ever had these thoughts, chances are that your story has shifted in some unexpected way. This five-day devotional by Sarah Frazer looks at Moses’ story to help you discover how God is working in the twists and turns in your story.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان