دوای ماوەیەک ساقیی پاشای میسر و نانەواکەی هەڵەیان بەرامبەر بە پاشای میسری گەورەیان کرد. جا فیرعەون لە دوو کاربەدەستەکەی، واتا لە سەرۆکی ساقییەکان و سەرۆکی نانەواکان تووڕە بوو. ئیتر هەردووکیانی خستە ئەو زیندانەی کە لەناو ماڵی سەرۆکی پاسەوانەکان بوو، هەمان ئەو شوێنەی کە یوسفی تێدا زیندانی کرابوو. سەرۆکی پاسەوانەکانیش کاروباری ئەوانی بە یوسف سپارد، ئەویش خزمەتی کردن. ئیتر ماوەیەک لە زیندانەکەدا مانەوە. ئینجا ساقیی پاشای میسر و نانەواکەی کە زیندانی کرابوون، هەردووکیان لە یەک شەودا خەونیان بینی. خەوی هەریەکەیان لێکدانەوەیەکی تایبەت بە خۆی هەبوو. کاتێک بەیانی یوسف هاتە لایان، هەردووکیانی بە ماتومەلوولی بینی. ئەویش پرسیاری لە هەردوو کاربەدەستەکەی فیرعەون کرد کە لەگەڵ خۆی لە زیندانی ماڵی گەورەکەیدان، گوتی: «بۆچی ئەمڕۆ ڕووتان خەمگینە؟» وەڵامیان دایەوە: «هەردووکمان خەونمان بینیوە، بەڵام کەس نییە بۆمان لێکبداتەوە.» یوسفیش پێی گوتن: «ئایا لێکدانەوە هی خودا نییە؟ خەونەکانتانم بۆ بگێڕنەوە.» سەرۆکی ساقییەکان خەونەکەی بۆ یوسف گێڕایەوە و گوتی: «لە خەونمدا دار مێوێک لەبەردەمم بوو. سێ چڵ بە دار مێوەکەوە بوو، هەرکە چرۆیان کرد، گوڵیان گرت و هێشووەکانیان پێگەیشتن و بوونە ترێ. جامەکەی فیرعەونیشم بەدەستەوە بوو، ترێیەکەم هێنا و گوشیمە ناو جامەکەی فیرعەون و جامەکەم دایە دەستی.» یوسفیش پێی گوت: «ئەمە لێکدانەوەکەیەتی: سێ چڵەکە سێ ڕۆژن. لە ماوەی سێ ڕۆژیشدا، فیرعەون سەرت بەرز دەکات و دەتگەڕێنێتەوە شوێنەکەی خۆت. جامەکەی فیرعەونیش دەدەیتەوە دەست خۆی، هەروەک جاری جاران کە ساقی بوویت. بەڵام کاتێک هەموو شتێکت بە باشی بەرەو پێش چوو، منت بێتەوە یاد، چاکەیەکم لەگەڵ بکە و لەلای فیرعەون ناوم بهێنە و لەم زیندانە دەرمبهێنە. من لە خاکی عیبرانییەکانەوە دزراوم و لێرەش بێ ئەوەی هیچم کردبێت خراومەتە زیندانەوە.» کە سەرۆکی نانەواکان بینی باشی لێکدایەوە، بە یوسفی گوت: «منیش لە خەونمدا سێ سەبەتە نانی سپی لەسەر سەرم بوو. سەبەتەکەی سەرەوەیان هەموو جۆرە خواردنێکی فیرعەونی تێدابوو لەوانەی نانەوا دروستیان دەکات، بەڵام باڵندەکان لەسەر سەبەتەکەی سەر سەرمەوە دەیانخوارد.» یوسفیش وەڵامی دایەوە: «ئەمە لێکدانەوەکەیەتی: سێ سەبەتەکە سێ ڕۆژن. لە ماوەی سێ ڕۆژیشدا، فیرعەون سەرت لێدەکاتەوە و تەرمەکەت لە داردا دەدات و باڵندەش گۆشتەکەت دەخۆن.» ئەوە بوو لە ڕۆژی سێیەم کە ڕۆژی لەدایکبوونی فیرعەون بوو، فیرعەون خوانێکی بۆ هەموو دەستوپێوەندەکانی سازکرد. سەری سەرۆکی ساقییەکان و سەری سەرۆکی نانەواکانی لەنێو دەستوپێوەندەکانی بڵند کرد. سەرۆکی ساقییەکانی گەڕاندەوە بۆ مەیگێڕییەکەی خۆی، ئەویش جامی دایەوە دەستی فیرعەون. بەڵام سەرۆکی نانەواکانی لە دار دا، وەک چۆن یوسف بۆی لێکدابوونەوە.
پەیدابوون 40 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەیدابوون 40
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەیدابوون 1:40-22
4 Days
What goes through your mind when you think about being left alone? Is it a good feeling? Is it a bad feeling? Does it bring up negative emotions? Or do you like being alone? What do we do with isolation. Over the next couple of days, we are going to look at what God does through isolation.
6 Days
It’s easy to give up on one’s dreams. It’s one thing to start with a great dream or with an inspiring vision. But then life happens, and life has a way of attacking, hindering and sometimes even destroying our dreams. In the face of adversity, it is crucial to hold on to what God has promised –and to be inspired by biblical role models like Joseph, who never gave up.
7 days
Joseph’s story begins like so many of ours: in a place off the beaten path, surrounded by people who did not believe the magnitude of his calling. However, all of that changed. Joseph was thrust into a grand narrative where God raised him up, not only so that he could fulfill his calling, but also so that he could bless all of those who doubted him along the way.
7 Days
Have you ever wondered about your purpose in this life? Some seek their so-called destiny for a lifetime and never find it, while others seem to embrace a calling in which they find fulfillment.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان