ئادەم لەگەڵ حەوای ژنی جووت بوو، ئەویش سکی پڕ بوو، قایینی بوو. گوتی: «لەلایەن یەزدانەوە پیاوێک بووە بەرهەمم.» پاشان هابیلی برای بوو. ئیتر هابیل بووە شوانی مێگەل و قایینیش جوتیار بوو. دوای ماوەیەک قایین هەندێک بەروبوومی زەوی پێشکەش بە یەزدان کرد. هەروەها هابیل لە چەوری باشترین نۆبەرەی مێگەلەکەی پێشکەش کرد. جا هابیل و قوربانییەکەی جێی ڕەزامەندی یەزدان بوون، بەڵام قایین و پێشکەشکراوەکەی جێی ڕەزامەندی یەزدان نەبوون، بۆیە قایین زۆر تووڕە بوو و ڕووی خۆی گرژ کرد. یەزدان بە قایینی فەرموو: «بۆ تووڕە بوویت و ڕووی خۆتت گرژ کردووە؟ ئایا ئەگەر ئەوەی چاکە ئەنجامی بدەیت، قبوڵ ناکرێیت؟ خۆ ئەگەر ئەوەی چاکە ئەنجامی نەدەیت ئەوا گوناه لە بەردەرگا خۆی مات کردووە و ئارەزووت دەکات، بەڵام تۆ دەبێت بەسەریدا زاڵ ببیت.» جا قایین بە هابیلی برای گوت: «با بچینە کێڵگەکە.» کاتێک هەردووکیان لە کێڵگە بوون، قایین پەلاماری هابیلی برای دا و کوشتی. یەزدان بە قایینی فەرموو: «کوا هابیلی برات؟» ئەویش گوتی: «نازانم، ئایا من پاسەوانی براکەمم؟» جا یەزدان فەرمووی: «چیت کردووە؟ گوێ بگرە! دەنگی خوێنی براکەت لە زەوییەوە هاوارم بۆ دەکات.
پەیدابوون 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەیدابوون 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەیدابوون 1:4-10
3 Days
Abel was a good shepherd, who was unjustly murdered by his wicked brother, Cain. After death, Abel's blood cried out to God for justice, and the book of Hebrews specifically cites this fact as evidence of resurrection power. Does the story of a good shepherd, who unjustly suffers death, but speaks through resurrection power beyond the grave sound familiar? Learn how Abel's story points us to the story of Jesus!
4 Days
In this devotional, we will walk through biblical stories of a few patriarchs who were betrayed. With each word scribed in this devotional, my hope and prayer are that you will find the strength to forgive those who have betrayed you and that you will trust that God has a plan in a plan.
BibleProject designed this plan to help individuals, families, and groups reflect on the biblical concept of sin. What is wrong, and what is right? And how does the Bible define sin? We look at three Hebrew words used for sin in the Bible and examine how sin is not only something we do but also something that happens to us—a force that we can choose to rule over.
How can the heroes of the Bible inspire us to greatness? Join us in this four-day reading plan as Kristi Krauss motivates us with Abel's great faith, Enoch's walk with God, Noah's lifelong obedience, and Abraham's amazing strength. Don't be surprised if these testimonies transform your life.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان