ئەویش گوتی: «ئەوەتا بیلهەی کەنیزەم. سەرجێیی لەگەڵ بکە هەتا لەسەر چۆکم منداڵی ببێت، ئیتر لەوەوە منیش کوڕم دەبێت.» جا بیلهەی کەنیزەی خۆی دایێ تاکو ببێتە ژنی. یاقوبیش سەرجێیی لەگەڵی کرد. بیلهەش سکی پڕ بوو، کوڕێکی بۆ یاقوب بوو. ڕاحێل گوتی: «خودا پشتگیری کردم و گوێی لە داواکەم گرت، هەروەها گوێی لە دەنگم بوو و کوڕێکی پێدام.» لەبەر ئەوە ناوی لێنا دان. دیسان بیلهە، کەنیزەکەی ڕاحێل سکی کرد و کوڕی دووەمی بۆ یاقوب بوو. ئینجا ڕاحێل گوتی: «بە زۆرانبازی خودا، زۆرانبازیم لەگەڵ خوشکەکەم کرد و بردیشمەوە.» لەبەر ئەوە ناوی لێنا نەفتالی. کاتێک لێئە بینی وا لە سککردن وەستاوە، پەلی زیلپەی کەنیزەکەی خۆی گرت و دایە یاقوب هەتا ببێتە ژنی. زیلپەی کەنیزەی لێئە کوڕێکی بۆ یاقوب بوو. لێئە گوتی: «بەختێکی باش!» ئیتر ناوی لێنا گاد. زیلپەی کەنیزەی لێئە کوڕی دووەمی بۆ یاقوب بوو. لێئەش گوتی: «خۆزگە بە من دەخوازرێت! لەبەر ئەوەی کچان خۆزگەم پێ دەخوازن.» ئیتر ناوی لێنا ئاشێر. لە ڕۆژانی دروێنەی گەنمدا، ڕەئوبێن چوو هەندێک گیائادەمەی لە کێڵگە بینییەوە و بۆ لێئەی دایکی هێنایەوە. ڕاحێلیش بە لێئەی گوت: «هەندێک لە گیائادەمەی کوڕەکەتم بدەرێ.» بەڵام لێئە گوتی: «ئایا بە لاتەوە کەمە مێردەکەت بردووم؟ ئایا گیائادەمەی کوڕەکەشم دەبەیت؟» ڕاحێلیش گوتی: «دەی باشە با لە جیاتی گیائادەمەی کوڕەکەت ئەمشەو لەلای تۆ بێت.» کاتێک یاقوب دەمەو ئێوارە لە کێڵگە گەڕایەوە، لێئە بۆ پێشوازیکردنی چووە دەرەوە و گوتی: «دەبێت ئەمشەو بێیتە لای من، چونکە بە گیائادەمەی کوڕەکەم بە کرێم گرتوویت.» ئەویش ئەو شەوە سەرجێیی لەگەڵی کرد. خودا گوێی لە لێئە بوو، ئیتر سکی پڕ بوو، کوڕی پێنجەمی بۆ یاقوب بوو. ئینجا لێئە گوتی: «خودا پاداشتی ئەوەی دامەوە کە کەنیزەکەی خۆمم دایە پیاوەکەم.» ئیتر ناوی لێنا یەساخار. دیسان لێئە سکی کرد و کوڕی شەشەمینی بۆ یاقوب بوو. ئینجا لێئە گوتی: «خودا خەڵاتێکی باشی کردم. ئێستا مێردەکەم ڕێزم لێ دەگرێت، چونکە شەش کوڕم بۆی بوو.» ناوی لە کوڕەکەش نا زەبولون.
پەیدابوون 30 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەیدابوون 30
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەیدابوون 3:30-20
5 Days
In the midst of hardship, tragedy, and unanswered questions, it’s difficult to glimpse God at work. How do we hold onto our faith during these times? How do we trust God is working all things for our good and His glory? Over five days, study Joseph's life and observe how God’s sovereignty reigns. Learn that His provision is enough, His presence is constant, and His purpose is unstoppable.
The story of the first and only sister-wives recorded in the Bible teaches us that the challenges we face in relationships are not new and God's standard is perfect. This 5-day plan addresses how to avoid unnecessary heartaches and overcome the comparison trap in relationships.
7 Days
Discover modern day life applications from the stories of women in the Old Testament.
Does the pursuit of "better" weigh you down? Are you constantly comparing yourself to others? Most of us aren't trying to be perfect. We're just striving to be "better," but this can quickly become a burden that weighs down our souls and prevents us from experiencing God's rest. This plan looks at how a deeper understanding of God's grace can guide us off of the self-improvement treadmill and help us kick the comparison habit.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان