لابان پێی گوت: «هەر لەبەر ئەوەی کەسی خۆمیت، ئایا ئیتر دەبێت بەخۆڕایی کارم بۆ بکەیت؟ پێم بڵێ دەبێت کرێیەکەت چی بێت؟» لابان دوو کچی هەبوو، گەورەکەیان ناوی لێئە بوو، بچووکەکەشیان ناوی ڕاحێل بوو. چاوەکانی لێئە کز بوون، بەڵام ڕاحێل ناسک و جوان بوو. یاقوب کە ڕاحێلی خۆشدەویست، گوتی: «حەوت ساڵ کارت بۆ دەکەم بەرامبەر ڕاحێلی کچە بچووکت.» لابانیش گوتی: «بیدەمە تۆ باشترە لەوەی بیدەمە پیاوێکی دیکە. لێرە لەلای خۆم بمێنەوە.» ئیتر یاقوب لەبەر ڕاحێل حەوت ساڵ کاری کرد، بەڵام لەبەر خۆشەویستییەکەی بەرامبەر بە ڕاحێل، لەلای ئەو وەک چەند ڕۆژێکی کەم وابوو. ئینجا یاقوب بە لابانی گوت: «ژنەکەم بدەرێ، چونکە ماوەکەم تەواو کرد، دەشمەوێت بیگوازمەوە.» لابانیش خەڵکی شوێنەکەی کۆکردەوە و ئاهەنگێکی ساز کرد. بەڵام کاتێک ئێوارە داهات، پەلی لێئەی کچی گرت و هێنای بۆ یاقوب. ئەویش سەرجێیی لەگەڵی کرد. هەروەها لابان زیلپەی کەنیزەی خۆی کردە کەنیزەی لێئەی کچی. کە ڕۆژ بووەوە، لێئە لەوێ بوو! یاقوبیش بە لابانی گوت: «ئەمە چییە بە منت کرد؟ مەگەر بۆ ڕاحێل نەبوو کە کارم بۆ کردیت؟ ئەی بۆچی فێڵت لێکردم؟»
پەیدابوون 29 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەیدابوون 29
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەیدابوون 15:29-25
3 Days
This three-day plan is all about perseverance and studies some key characters in the Bible who set the example for us as believers. Perseverance is hard, but the reward is worth it!
What circumstances are bothering you, child of God? Does their presence challenge your trust in God? If so, this plan can help you stir up the confidence to boldly face your circumstances. Child of God, God says He loves you and will never forsake or leave you. God says you are His. Nothing can separate you from His love and advocacy. Refuse to live rejected. Why? Because God loves you!
5 days
If you've been single for a long stretch of time, you may be asking God some questions. If you've wondered the purpose of your waiting, you're just like me. In this devotion, we'll discuss the mountains and the valleys of waiting through the stories of Moses, Ruth, Jacob, Paul, and Abraham.
5 Days
In a world of choices, it seems someone inevitably gets the short end of the stick. Left out or forgotten describes the disappointment we experience when we are not an option; but there is hope. God uses these experiences of feeling unpreferred to protect us, through His grace, for a divine purpose. This devotional takes you on a journey with practical action steps to show that you are God's masterpiece.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان