ئینجا جیا لەو قاتوقڕییەی کە یەکەم جار لە سەردەمی ئیبراهیمدا ڕوویدا، قاتوقڕییەکی دیکە لە خاکەکە سەریهەڵدا. ئیسحاقیش چوو بۆ لای ئەبیمەلەخی پاشای فەلەستییەکان لە گرار. یەزدان بۆ ئیسحاق دەرکەوت و فەرمووی: «مەچووە میسر، بەڵام لەو خاکە نیشتەجێ بە کە خۆم پێت دەڵێم. بۆ ماوەیەک لەم خاکە بمێنەوە، خۆم لەگەڵت دەبم و بەرەکەتدارت دەکەم، چونکە هەموو ئەم خاکانە دەدەمە خۆت و نەوەکەت، ئەو سوێندەش دەچەسپێنم کە بۆ ئیبراهیمی باوکتم خواردووە. نەوەشت زۆر دەکەم، وەک ئەستێرەکانی ئاسمان، هەموو ئەم خاکەشم داوەتە نەوەکەت، لە ڕێگەی نەوەی تۆوە هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی بەرەکەتدار دەبن. لەبەر ئەوەی ئیبراهیم گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەم بوو، داواکاری و فەرمان و فەرز و فێرکردنی منی بەجێهێنا.» ئیتر ئیسحاق لە گرار نیشتەجێ بوو. پیاوانی ئەو شوێنە دەربارەی ژنەکەی پرسیاریان لێکرد، ئەویش گوتی: «ئەو خوشکمە.» ئیسحاق ترسا لەوەی پێیان بڵێت «ژنمە،» چونکە گوتی، «نەوەک پیاوانی شوێنەکە لەبەر ڕڤقە بمکوژن، چونکە جوانە.» کاتێک ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە، ئەبیمەلەخی پاشای فەلەستییەکان لە پەنجەرەکەوە سەیری خوارەوەی دەکرد، بینی وا ئیسحاق لەگەڵ ڕڤقەی ژنی خەریکی دەستبازییە. ئینجا ئەبیمەلەخ بەدوای ئیسحاقدا ناردی و گوتی: «کەواتە ئەو ژنتە! ئەی چۆن گوتت: ”ئەو خوشکمە“؟» ئیسحاقیش پێی گوت: «چونکە پێم وابوو کە لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بمرم.»
پەیدابوون 26 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەیدابوون 26
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەیدابوون 1:26-9
3 Days
The largest of buildings starts with the laying of a single brick. Many of us get discouraged when we can’t seem to find the gift invested in us. Unless we recognize spiritual gifts, we cannot use them effectively for God’s glory. We need to start using our little bricks to build edifices that reflect our relationship to the Lord Jesus.
5 Days
There are over 700 verses in the Bible on the topic of money, God wants His children to be blessed, responsible, and influential in these last days. We're in a season of breakthrough and open Heavens. Financial releases occur when one abandons the former way of thinking and are intended to restructure the norm. This five-day journey will educate and prepare the body to receive, and steward the forthcoming release.
7 Days
The pain we experienced in childhood doesn’t die because we buried it. Instead, it begins to operate below the surface of our lives with disastrous effects. But what if God wants to redeem that pain? What if God is waiting on you to have the courage to face it? In this 7-day plan, we’ll talk about the pain you carry, and the plan God has for healing it!
11 Days
In this 11-day plan, you will study Genesis 15-26, focusing on God’s faithfulness to sinful families that He works through for His glory. It includes a devotional passage for each day as well as reflection questions to apply this book of the Bible to your life. Whether you’re just curious about the Bible, a new believer, or a long-time follower of Jesus, God will speak to you through it.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان