ئیبراهیم ژنێکی دیکەی هێنا کە ناوی قەتورە بوو. لەویش زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەحی بوو. یۆقشان باوکی شەبا و دیدان بوو. وەچەکانی دیدانیش، ئەشووری و لەتوشی و لەئومییەکان بوون. کوڕەکانی میدیانیش عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە بوون. هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون. ئیبراهیم هەرچی ماڵوموڵکی هەبوو دایە ئیسحاق، بەڵام کاتێک هێشتا لە ژیاندا بوو، دیاری بەو کوڕانەی دا کە لە کەنیزەکانی بوون و بەرەو خاکی ڕۆژهەڵات ناردنی، دوور لە ئیسحاقی کوڕی. ئیبراهیم سەد و حەفتا و پێنج ساڵ ژیا. ئینجا ئیبراهیم لە تەمەنێکی باشی پیریدا، دواهەناسەی دا و مرد، پیرەمێردێکی تێر لە ژیان خواردوو، ئیتر چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. هەردوو کوڕەکەشی، ئیسحاق و ئیسماعیل، باوکیان لە ئەشکەوتەکەی مەخپێلە کە بەرامبەر مەمرێیە و لە کێڵگەکەی عەفرۆنی کوڕی چۆحەری حیتیدایە، بە خاک سپارد. ئیبراهیم ئەو کێڵگەیەی لە حیتییەکان کڕیبوو. لەوێ ئیبراهیم لەگەڵ سارای ژنی بە خاک سپێردرا. دوای مردنی ئیبراهیم، خودا ئیسحاقی کوڕی بەرەکەتدار کرد. ئیسحاقیش لەلای بیری لەحەی ڕۆئییەوە نیشتەجێ بوو. ئەمانەش نەوەکانی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمن کە هاجەری میسری، کەنیزەکەی سارا، بۆ ئیبراهیمی بوو. ئەمانەش ناوی کوڕەکانی ئیسماعیلن، ناویان بەپێی لەدایکبوونیان: نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام، میشماع، دوما، مەسسا، حەدەد، تێما، یەتور، نافیش و قێدما. ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون، هەروەها ناوی دوازدە میرە خێڵەکییەکەن بەپێی هەوار و خێوەتگاکانیان. ئیسماعیل سەد و سی و حەوت ساڵ ژیا، ئینجا دواهەناسەی دا و مرد و چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. نەوەکانی ئیسماعیل لە حەڤیلاوە هەتا شوور نیشتەجێ بوون، لە نزیک سنووری میسر لەسەر ڕێگای ئەشوور. ئەوان دژی هەموو براکانیان بوون. ئەمانەش نەوەکانی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیمن. ئیبراهیم ئیسحاقی بوو. ئیسحاق تەمەنی چل ساڵ بوو کاتێک ڕڤقەی کچی بتوئێلی ئارامی کە خوشکی لابانی ئارامی بوو لە پەدان ئارامەوە هێنای تاکو ببێتە ژنی. ئیسحاق لە پێناو ژنەکەی لە یەزدان پاڕایەوە، چونکە نەزۆک بوو. یەزدانیش وەڵامی دایەوە و ڕڤقەی ژنی سکپڕ بوو. هەردوو کوڕەکە لە سکیدا ململانێی یەکتریان دەکرد، ئەویش گوتی: «بۆچی ئەمە لە من ڕوودەدات؟» ئیتر چوو هەتا پرسیار لە یەزدان بکات. یەزدانیش پێی فەرموو: «دوو نەتەوە لە منداڵدانتن، دوو گەل لە هەناوتەوە لە یەک جیا دەبنەوە، گەلێکیان لە گەلەکەی دیکە بەهێزتر دەبێت، گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.» کە ڕۆژانی خۆی تەواو کرد و هاتە سەر منداڵبوون، بێگومان دووانەیەک لە منداڵدانی بوو.
پەیدابوون 25 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەیدابوون 25
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەیدابوون 1:25-24
11 Days
In this 11-day plan, you will study Genesis 15-26, focusing on God’s faithfulness to sinful families that He works through for His glory. It includes a devotional passage for each day as well as reflection questions to apply this book of the Bible to your life. Whether you’re just curious about the Bible, a new believer, or a long-time follower of Jesus, God will speak to you through it.
21 Days
This 21 day extract from the 365 daily readings of the NIV Once-A-Day Bible for Teens includes a daily Scripture reading from both the Old and New Testaments, plus a portion from either Psalms or Proverbs, followed by a summary to help teens reflect and apply the Bible each day.
28 Days
In part three of our Genesis plan, we'll see the legacy of Abraham unfold through his descendants. This first part kicks off with the death of Abraham and then focuses on Isaac's sons Jacob and Esau. Explore the stealing of Esau's blessing, Jacob's marriages, the dream he received from God, and his famous wrestling match with God!
31 Days
Christians know that daily Scripture reading is an essential spiritual discipline. But sometimes opening the Bible day in and day out can feel like a burden rather than the joy and gift that it is. In the 'Everyday Gospel' devotional, Paul David Tripp provides a roadmap for readers who want to spend more time in their daily Bible devotion. Brief and practical for your walk with the Lord, spend 1 month practicing and reflecting on the truths found within God’s word.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان