ئیتر خودا لە ڕۆژی حەوتەم لەو کارەی کە کردبووی تەواو ببوو. خودا لە ڕۆژی حەوتەم لە هەموو کارەکانی پشووی دا. خودا ڕۆژی حەوتەمی بەرەکەتدار و پیرۆز کرد، چونکە تێیدا کۆتایی بە هەموو کارێکی بەدیهێنان هێنا. ئەمانەش ڕێکخستنەکانی ئاسمان و زەوین کاتێک بەدی هێنران، لەو ڕۆژەی یەزدانی پەروەردگار زەوی و ئاسمانی دروستکرد. هیچ دەوەنێکی کێڵگە لەسەر زەوی نەبوو، هەروەها هیچ ڕووەکێکی کێڵگەش سەری دەرنەکردبوو، چونکە هێشتا یەزدانی پەروەردگار بارانی بەسەر زەویدا نەباراندبوو. هیچ مرۆڤێکیش نەبوو ئیشی جوتیاری بکات. بەڵام تەم لە زەوییەوە سەردەکەوت و هەموو ڕووی زەوی ئاو دەدا. جا یەزدانی پەروەردگار پیاوی لە خۆڵی زەوی دروستکرد و هەناسەی ژیانی فووکردە کونە لووتی. بەمەش پیاوەکە بووە گیانێکی زیندوو. ئینجا یەزدانی پەروەردگار باخچەیەکی لە عەدەن، لە ڕۆژهەڵاتدا چاند. لەوێش پیاوەکەی دانا کە دروستی کردبوو. یەزدانی پەروەردگار هەموو ئەو جۆرە درەختانەی کە لەبەرچاو جوان بوون و بۆ خواردن خۆش بوون لە زەویدا گەشەی پێکرد. درەختی ژیانیش لە ناوەڕاستی باخچەکەدا بوو، هەروەها درەختی زانینی چاکە و خراپە. ڕووبارێک لە عەدەنەوە سەرچاوە دەگرێت و لەبەری دەڕوات بۆ ئاودانی باخچەکە، لەوێوە دەبێت بە چوار لقەوە
پەیدابوون 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەیدابوون 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەیدابوون 2:2-10
3 days
“Our hearts are restless till they find their rest in Thee.” Never before have so many of us felt the restlessness Augustine described with this famous sentence. But what is the solution to our lack of true rest? As this three day plan will show, the solution partially lies in viewing the ancient practice of Sabbath through a different lens—through the lens of “Thee”—Jesus—our ultimate source of peace.
3 Days
The God of Genesis who established every star in its place and caused the earth to spin knows your name. This series highlights three themes from the first days of creation: light, mankind, and rest. Just as mankind was created in the secret place of a garden, alone with the Creator, we hope this devotional series provides a still space for you to experience and know God’s love for you.
A 3-Day Devotional by Hillsong Worship
We live in a fast-paced world that tempts us to never stop. There is always more to do and more to hustle. Yet since Creation, God has instituted a regular day of rest called the Sabbath. To answer whether Christians should honor the Sabbath in our modern lives, let’s look at the importance of it, God’s intent with it, and how it can be applied to our modern lives.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان