کاتێک خۆر بەسەر زەویدا هەڵهات، لوت گەیشتە ناو زۆعەر. ئینجا یەزدان لە ئاسمانەوە گۆگرد و ئاگری بەسەر سەدۆم و عەمۆرادا باراند. هەموو ئەو شارانە، دەوروبەرەکەیان و هەموو دانیشتووانی شارۆچکەکان و ڕووەکی زەوییەکەشی لەگەڵدا سەرەوژێر کرد. بەڵام ژنی لوت سەیری دواوەی کرد، جا بووە ستوونێکی خوێ. بۆ سبەی ئیبراهیم بەیانی زوو لە خەو هەستا و گەڕایەوە بۆ ئەو شوێنەی کە تێیدا لەبەردەم یەزدان وەستابوو. تەماشای سەدۆم و عەمۆرا و هەموو دەشتەکەی دەوروبەری کرد و بینی وا دووکەڵی زەوییەکە وەک دووکەڵی کوورە بەرز دەبێتەوە. کاتێک خودا شارۆچکەکانی دەشتەکەی وێران کرد، ئیبراهیمی هاتەوە یاد و لوتی لەو کارەساتە هێنایە دەرەوە کە بەسەر ئەو شارانەدا هێنای کە ئەوی تێدا دەژیا. ئینجا لوت و هەردوو کچەکەی زۆعەریان بەجێهێشت و لە چیا نیشتەجێ بوون، چونکە ترسا لە زۆعەر دانیشێت. خۆی و هەردوو کچەکەی لە ئەشکەوت نیشتەجێ بوون. کچە گەورەکەی لوت بە بچووکەکەی گوت: «باوکمان پیر بووە و هیچ پیاوێکیش لەم ناوەدا نییە کە لەگەڵیدا هاوسەرگیری بکەین و منداڵمان ببێت، وەک چۆن دابونەریتی هەموو زەوییە، بۆیە وەرە با شەراب دەرخواردی باوکمان بدەین و سەرجێیی لەگەڵ بکەین، لە باوکمانەوە وەچە بخەینەوە.» ئەو شەوە شەرابیان دەرخواردی باوکیان دا، ئینجا کچە گەورەکە چووە ژوورەوە و لەگەڵ باوکی ڕاکشا. ئەویش نە بە ڕاکشانەکەی زانی و نە بە هەستانەوەکەی. بۆ ڕۆژی دواتر کچە گەورەکە بە بچووکەکەی گوت: «دوێنێ من شەو لەگەڵ باوکم سەرجێییم کرد. ئەمشەویش شەرابی دەرخوارد دەدەین، ئینجا تۆ بڕۆ ژوورەوە و سەرجێیی لەگەڵ بکە. جا لە باوکی خۆمانەوە وەچە دەخەینەوە.» ئەو شەوەش شەرابیان دەرخواردی باوکیان دا، ئینجا کچە بچووکەکە هەستا و سەرجێیی لەگەڵ کرد. ئەویش نە بە سەرجێییەکەی زانی و نە بە هەستانەوەکەی. ئیتر هەردوو کچەکەی لوت سکیان لە باوکیان پڕ بوو. گەورەکەیان کوڕێکی بوو ناوی لێنا مۆئاب. ئەو باوکی هەموو مۆئابییەکانە هەتا ئەمڕۆ. هەروەها بچووکەکەشیان کوڕێکی بوو ناوی لێنا بەنعەمی. ئەویش باوکی نەوەی عەمۆنە هەتا ئەمڕۆ.
پەیدابوون 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەیدابوون 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەیدابوون 23:19-38
5 Days
The past holds a river of memories for each of us, some good and bad. The sad thing is many of us continue to look back to the past, which is preventing us from walking into the future that God designed and prepared for us before time began. As you read through this plan, my prayer is that you will release the hold on your past and embrace the future God has for you.
Tired from the race to success? In this 5-Day plan, we will let Scripture remind us that God's definition of success looks completely different than the world's. In a hustle culture, we pray this will center you to do more of what matters instead of just getting things done.
"I dare you." When was the last time you heard God whisper these words into your soul? In seasons when you feel trapped by the safety of routine, you’ll often find God nudging you to chase His desires for your life by acting out in courage. Let friends Natalie Grant and Charlotte Gambill cheer you on, strengthen your soul, and encourage you to give your infinite God your complete obedience.
Struggling to find purpose & peace in this age of busyness & distraction? You are not alone! Of all the things you can chase – success, status, relationships – only one pursuit truly matters: becoming a spiritual man of God. Only through walking with Him daily, in both good & hard times, can men discover their true purpose. Inspired by the book, this plan will bring clarity & encouragement to each day.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان