لە بەرەبەیان، هەردوو فریشتەکە پەلەیان لە لوت کرد و پێیان فەرموو: «خێرا بکە! ژنەکەت و هەردوو کچەکەت کە لێرەن بیانبە، نەوەک تۆش بە گوناهی شارەکە لەناوبچیت.» بەڵام ئەو خەم ساردی لێکرد، جا هەردوو پیاوەکە لەبەر بەزەیی یەزدان لەسەریان، دەستی خۆی و ژنەکەی و هەردوو کچەکەی ئەویان گرت و لە دەرەوەی شارەکە دایاننان. هەرکە هێنایاننە دەرەوەی شارەکە، یەکێکیان فەرمووی: «فریای خۆت بکەوە! ئاوڕ لە دواوەت مەدەوە و لەم دەوروبەرە ڕانەوەستیت. ڕابکە بۆ چیاکە بۆ ئەوەی لەناونەچیت!» بەڵام لوت پێی گوتن: «نا، گەورەم! خزمەتکارەکەت وا ڕەزامەندی لە چاوەکانت بەدی کردووە، خۆشەویستییەکەت گەورەیە کە بەرامبەرم کردووتە، بە هێشتنەوەی گیانم بە زیندووێتی. بەڵام من ناتوانم ڕابکەم بۆ چیاکە. نەوەک ئەم بەڵایە پێم بگات و بمرم. تەماشای ئەو شارۆچکە نزیکە بکە، بچووکە، با بۆ ئەوێ هەڵبێم. مەگەر بچووک نییە؟ ئیتر گیانم بە زیندووێتی دەمێنێتەوە.» ئەویش پێی فەرموو: «باشە، لەم شتەش نائومێدت ناکەم، ئەو شارۆچکەیەی باست کرد سەرەوژێری ناکەم. بەڵام بە پەلە بەرەو ئەوێ ڕابکە، چونکە هەتا تۆ نەگەیتە ئەوێ، من ناتوانم هیچ شتێک بکەم.» لەبەر ئەوەشە کە شارۆچکەکە ناونرا بە زۆعەر. کاتێک خۆر بەسەر زەویدا هەڵهات، لوت گەیشتە ناو زۆعەر. ئینجا یەزدان لە ئاسمانەوە گۆگرد و ئاگری بەسەر سەدۆم و عەمۆرادا باراند. هەموو ئەو شارانە، دەوروبەرەکەیان و هەموو دانیشتووانی شارۆچکەکان و ڕووەکی زەوییەکەشی لەگەڵدا سەرەوژێر کرد. بەڵام ژنی لوت سەیری دواوەی کرد، جا بووە ستوونێکی خوێ. بۆ سبەی ئیبراهیم بەیانی زوو لە خەو هەستا و گەڕایەوە بۆ ئەو شوێنەی کە تێیدا لەبەردەم یەزدان وەستابوو. تەماشای سەدۆم و عەمۆرا و هەموو دەشتەکەی دەوروبەری کرد و بینی وا دووکەڵی زەوییەکە وەک دووکەڵی کوورە بەرز دەبێتەوە. کاتێک خودا شارۆچکەکانی دەشتەکەی وێران کرد، ئیبراهیمی هاتەوە یاد و لوتی لەو کارەساتە هێنایە دەرەوە کە بەسەر ئەو شارانەدا هێنای کە ئەوی تێدا دەژیا.
پەیدابوون 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەیدابوون 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەیدابوون 15:19-29
5 Days
The past holds a river of memories for each of us, some good and bad. The sad thing is many of us continue to look back to the past, which is preventing us from walking into the future that God designed and prepared for us before time began. As you read through this plan, my prayer is that you will release the hold on your past and embrace the future God has for you.
Tired from the race to success? In this 5-Day plan, we will let Scripture remind us that God's definition of success looks completely different than the world's. In a hustle culture, we pray this will center you to do more of what matters instead of just getting things done.
Struggling to find purpose & peace in this age of busyness & distraction? You are not alone! Of all the things you can chase – success, status, relationships – only one pursuit truly matters: becoming a spiritual man of God. Only through walking with Him daily, in both good & hard times, can men discover their true purpose. Inspired by the book, this plan will bring clarity & encouragement to each day.
Humans have an incredible ability to rally, but few of us realize just how low our tanks really are. Learn how to face whatever tomorrow brings with joy, stamina, and strength — through intimacy with God. This is a five-session video series in which John Eldredge gives readers drained from the madness of modern life the tools they need to follow Jesus’ path of supernatural resilience so they can recover their joy, strengthen their hearts, and thrive through the storm. Based on the bestselling book "Resilient: Restore Your Weary Soul in These Turbulent Times".
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان