سارایی ژنی ئەبرام هیچ منداڵی بۆ ئەبرام نەبوو، بەڵام کەنیزەیەکی میسری هەبوو ناوی هاجەر بوو. سارای بە ئەبرامی گوت: «یەزدان ڕێی منداڵبوونی لێ گرتووم. لەگەڵ کەنیزەکەم سەرجێیی بکە، بەڵکو لەوەوە منداڵم بۆ ببێت.» ئەبرامیش بە قسەی سارایی کرد. ئینجا پاش دە ساڵ لە نیشتەجێبوونی ئەبرام لە خاکی کەنعان، سارایی ژنی ئەبرام هاجەری کەنیزە میسرییەکەی هێنا و دایە ئەبرامی مێردی تاکو ببێتە ژنی. ئیتر لەگەڵ هاجەر سەرجێیی کرد و ئەویش سکی پڕ بوو. کاتێک کە زانی سکی هەیە، خانمەکەی خۆی لەبەرچاو سووک بوو. ئینجا سارای بە ئەبرامی گوت: «تۆ بەرپرسی لەو سووکایەتییەی بە من دەکرێت. من کەنیزەکەی خۆمم خستە باوەشی تۆ، ئێستاش کە زانی سکی هەیە، لەبەرچاویدا سووک بووم. با یەزدان دادوەریی نێوان من و تۆ بکات.» ئەبرامیش بە سارایی گوت: «وا کەنیزەکەت لەبەردەستی خۆتدایە، چیت پێ باشە وای لێ بکە.» ئیتر سارای ئەوەندە بەدڕەفتاری لەگەڵ هاجەر کرد، هەتا لە دەستی هەڵات. ئینجا فریشتەی یەزدان لە چۆڵەوانی هاجەری لەسەر کانییەک دۆزییەوە؛ ئەو کانییەی کە لەسەر ڕێگای شوورە. فەرمووی: «ئەی هاجەری کەنیزەی سارای، لەکوێوە هاتوویت و بۆ کوێ دەچیت؟» ئەویش گوتی: «لەدەست سارایی خانمم ڕامکردووە.» فریشتەکەی یەزدان پێی فەرموو: «بگەڕێوە لای خانمەکەت و ژێردەستەی بە.» هەروەها پێی فەرموو: «وەچەکانت بێ ئەندازە زۆر دەکەم کە لەبەر زۆرییان لە ژماردن نەیەن.» دیسان فریشتەکەی یەزدان پێی فەرموو: «ئێستا سکت پڕە، کوڕێکت دەبێت، ناوی دەنێیت ئیسماعیل، چونکە یەزدان گوێی لە زەلیلیی تۆ بوو.
پەیدابوون 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەیدابوون 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەیدابوون 1:16-11
3 Days
Life often throws unexpected challenges and trials our way. It can be hard to trust that God is with us when circumstances become overwhelming, adversity seems unending, and darkness feels all-consuming. This devotional offers a message of hope for those who are suffering and reminds us that God is with us and for us in the midst of our pain.
Exhortation is a huge part of worship leading. Support your ministry on the platform by becoming familiar with the many facets of who God is. That way you can take what you know and share it with the people you are leading. This Bible plan is meant to introduce you to some of the uncommon names of God. Enjoy it individually or with your worship team and band.
This three-day Bible Plan is designed to help those facing an unexpected pregnancy process their emotions and find renewed hope in God’s love. This plan is adapted by Suzy Silk and Avail – a non-profit organization that exists to empower women and men facing an unexpected pregnancy or a past abortion.
Are you struggling to face the darkness of this world? You're not the only one crying out to God and wondering if He hears your prayers. Embrace these three powerful secrets from Bible desperados who knew what it meant to pray from rock bottom, with no way out but up circumstances.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان