ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو. کوڕەکانی یافەت: گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس. کوڕەکانی گۆمەر: ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما. کوڕەکانی یاڤان: ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم. لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی. کوڕەکانی حام: کوش، میسر، پووت و کەنعان. کوڕەکانی کوش: سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا. کوڕەکانی ڕەعما: شەبا و دیدان. نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی. ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودیت، ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.» سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار. لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا، هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح. میسر باوکی لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی، پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە. کەنعان باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی، حیڤی، عەرقی، سینی، ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو. لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە. سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە، پاشان بە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع. ئەمانە نەوەی حامن، بەپێی هۆز و زمانیان، لە خاک و نەتەوەکانیان. سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو. سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو. کوڕەکانی سام: ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام. کوڕەکانی ئارام: عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک. ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو، شالەحیش باوکی عێبەر بوو. عێبەریش دوو کوڕی بوو، یەکێکیان ناوی پەلەگ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو. یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو: ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح، هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون. نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات. ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.
پەیدابوون 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەیدابوون 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەیدابوون 1:10-31
5 Days
This Guided Bible Reading Plan is designed to help you take your Bible reading experience to the next level. If you’ve ever read the Bible and been completely confused, this plan is for you. Within this plan each day you’re equipped with a full summary filled with context so you can have deeper clarity as you read through the book of Genesis.
30 Days
This twelve-part plan can be read alone, with a group, or with your family! Each month, you will dive into a new part of the unified story that leads to Jesus discovering the heart of God for the whole world. Let's dive into Part One!
This twelve-part plan traces the thread of God's story with a high-level overview of the whole Bible; it can be read alone, with a group, or with your family! Each month, you will dive into a new part of the unified story that leads to Jesus, all the while discovering the heart of God for the whole world. This month, we'll read through Genesis 1–11. Let's dive into part one of twelve!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان