پاشا ئەم وەڵامەی نارد: بۆ ڕەحومی فەرماندە و شیمشەیی خامەی نهێنی و سەرجەم یاوەرەکانیان کە لە سامیرە و شوێنەکانی دیکەی هەرێمی ئەوبەری فورات نیشتەجێن: پاش سڵاو. ئەو نامەیەی بۆتان ناردین بە ڕوونی لەبەردەممدا خوێنرایەوە و وەرگێڕدرا. فەرمانێکم دەرکرد و لێکۆڵینەوەیەک کرا، دەرکەوت کە ئەم شارە لە دێرزەمانەوە لە دژی پاشایان وەستاوەتەوە و یاخیبوون و سەرپێچیکردنی تێدا بەرپا کراوە. ئۆرشەلیم پاشای بە توانای هەبووە و دەسەڵاتیان بەسەر هەموو هەرێمی ئەوبەری فوراتدا ڕۆیشتووە، سەرانە و گومرگ و باجیان پێدراوە. ئێستاش فەرمانێک بۆ دەست لە کار هەڵگرتنی ئەم پیاوانە دەربکەن، ئیتر هەتا فەرمان لە منەوە دەرنەچێت ئەو شارە بنیاد نانرێتەوە. وریابن لەم کارە کەمتەرخەمی نەکەن، نەوەک زیان بە بەرژەوەندی پاشاکان بگات. کاتێک نامەکەی ئەرتەحشەستەی پاشا لەبەردەم ڕەحوم و شیمشەیی خامەی نهێنی و یاوەرەکانیاندا خوێنرایەوە، بە پەلە چوون بۆ ئۆرشەلیم بۆ لای جولەکەکان و بە زەبری هێز لە کارەکە ڕایانگرتن. کارەکەی ماڵی خودا لە ئۆرشەلیم ڕاگیرابوو، هەتا دووەم ساڵی پاشایەتی داریوشی پاشای فارس.
عەزرا 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عەزرا 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عەزرا 17:4-24
7 Days
Picking up where 2 Chronicles ends, Ezra describes the return of exiles to Jerusalem and the eventual rebuilding of the temple. Using the influence of pagan kings and unbelieving rulers, God was faithful to bring his people back to the land and reestablish worship at the temple.
10 Days
Nehemiah was a visionary leader, innovator, and statesman. I believe that the Book of Nehemiah is as good an entrepreneur’s case study as any I use in the classes I teach at Carnegie Mellon. It offers lessons in leadership on par with well-documented examples of exemplary leadership from modern CEOs. Over the course of this 10-day study, we are going to learn by studying the life of Nehemiah.
16 Days
Do you feel like you are in a season of loss and ruin? After decades of captivity, the Jews were allowed to return to Jerusalem, only to find the city in ruins. The books of Ezra and Nehemiah detail God's faithfulness to his people as they rebuilt their homeland and offer encouragement to you when you need to rebuild too.
30 days
In the beginning was the Word … but what came next? This plan is for anyone who wants a better understanding of the Bible. It provides a chronological reading program that endeavors to place all biblical passages in their date order. Part Nine of this twelve-part one-year reading plan is titled ‘From Exile to Rebuilding Jerusalem: 587 BC–410 BC’.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان