جا موسا و هارون چوونە لای فیرعەون و پێیان گوت: «یەزدانی پەروەردگاری عیبرانییەکان ئەمە دەفەرموێت: ”هەتا کەی مل نادەیت و لەبەردەمم ملکەچ نابیت؟ ڕێ بە گەلەکەم بدە با بڕۆن و بمپەرستن، چونکە ئەگەر ڕێ بە گەلەکەم نەدەیت، ئەوا من بەیانی کوللە دەهێنمە سەر خاکەکەت. ڕووی زەوی دادەپۆشرێت و ناتوانرێت تەماشای زەوی بکرێت، ئەوەی لە تەرزەکە بۆتان ماوەتەوە و دەرباز بووە دەیخوات، هەروەها هەموو دارێکیش کە لە کێڵگەکانتان گەشە بکات دەیخوات. ماڵەکانت و ماڵی هەموو خزمەتکارەکانت و هەموو میسرییەکان پڕ دەکات، ئەو شتەی کە نە باوک و نە باپیرانت بینیویانە، لەو ڕۆژەی لەسەر ئەم خاکە نیشتەجێ بوون هەتا ئەمڕۆ.“» ئینجا ڕووی وەرگێڕا و لەلای فیرعەون هاتە دەرەوە. خزمەتکارانی فیرعەونیش پێیان گوت: «هەتا کەی ئەمە ببێتە تەڵە بۆمان؟ ڕێ بەو پیاوانە بدە با بڕۆن و یەزدانی پەروەردگاریان بپەرستن، ئایا هێشتا نازانیت کە میسر وێران بووە؟» ئینجا موسا و هارونیان بردەوە لای فیرعەون، ئەویش پێی گوتن: «بڕۆن یەزدانی پەروەردگارتان بپەرستن، بەڵام کێ و کێ دەچن؟» موساش وەڵامی دایەوە: «بە گەنج و پیرمانەوە دەچین، بە کوڕ و کچ و مەڕوماڵات و ڕەشەوڵاخمانەوە دەچین، چونکە پێویستە جەژن بۆ یەزدان بگێڕین.» فیرعەونیش پێی گوتن: «یەزدان لەگەڵتان بێت! ئەگەر بهێڵم لەگەڵ ژن و منداڵەکانتان بڕۆن! دیارە ئێوە نیازتان خراپە.
دەرچوون 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دەرچوون 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دەرچوون 3:10-10
3 Days
God replied to Moses " I AM WHO I AM". I am always intrigued by Moses' story, it's a powerful story that always reminds me of how faithful God is through every season and battle the Israelites went through. Let's dive in for a new revelation!
12 Days
Exodus begins with God hearing the cries of His people and rescuing them from slavery in Egypt. Through Moses, God shows His power in signs and wonders, delivers His people at Passover, and parts the Red Sea. This plan will help you see God as the One who rescues—not just long ago, but today. His promises are stronger than your doubts, and His rescue leads to freedom.
24 Days
In part two of this seven-part study through the Book of Exodus, we'll explore Exodus 6–13.
30 Days
This twelve-part plan can be read alone, with a group, or with your family! Each month, you will dive into a new part of the unified story that leads to Jesus discovering the heart of God for the whole world. Let's dive into Part two of twelve!
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان