لەو ڕۆژەدا ژمارەی کوژراوەکان لە قەڵای شوش هێنرایە بەردەستی پاشا. جا پاشا بە شاژنە ئەستێری گوت: «جولەکەکان لە قەڵای شوش پێنج سەد پیاویان لەگەڵ دە کوڕەکەی هامان کوشتووە و لەناویانبردوون. ئایا دەبێت لە هەرێمەکانی دیکەی پاشادا چییان کردبێت؟ ئێستاش بابەتەکەت چییە؟ پێت دەدرێت. چ داواکارییەکی دیکەت هەیە؟ بۆت جێبەجێ دەکرێت.» ئەستێریش گوتی: «ئەگەر پاشا ڕازی بێت، با سبەینێش لە قەڵای شوش کارەکەی ئەمڕۆیان بکەنەوە، هەروەها با تەرمی هەر دە کوڕەکەی هامان لە دار بدرێن.» ئینجا پاشا فەرمانی دا ئەوە بکەن. لە شوش فەرمان دەرکرا و تەرمی هەر دە کوڕەکەی هامان لە دار دران. پاشان جولەکەکانی ناو شوش لە چواردەی ئادار دووبارە کۆبوونەوە، سێ سەد پیاویان لە شوش کوشت، بەڵام دەستیان بۆ تاڵانی درێژ نەکرد. هەروەها جولەکەکانی دیکەش کە لە هەرێمەکانی پاشادا بوون، کۆبوونەوە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و ڕزگاربوونیان لە دوژمنەکانیان. حەفتا و پێنج هەزار کەسیان لە ناحەزەکانیان کوشت، بەڵام دەستیان بۆ تاڵانی درێژ نەکرد. ئەمە لە سێزدەی ئادار ڕوویدا، لە چواردەی مانگ پشوویان دا و کردیانە ئاهەنگگێڕان و خۆشی. بەڵام جولەکەکانی ناو شوش لە سێزدە و چواردەی مانگ کۆبوونەوە و لە پازدەی مانگ پشوویان دا و کردیانە ڕۆژی ئاهەنگ و خۆشی. لەبەر ئەوە ئەو جولەکانەی لە دەشت و گوندە بچووکەکان دەژیان چواردەی مانگی ئاداریان کردە شادی و ئاهەنگگێڕان و خواردنیان بە دیاری بۆ یەکتر دەنارد.
ئەستێر 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئەستێر 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئەستێر 11:9-19
7 Days
Amid fearful times under a tyrannical monarchy, Esther and Mordecai could not see how every detail of God’s redemptive plan would unfold for the Jewish people. Yet, they trusted in the One whose providential purposes could not be stopped, even by the most powerful rulers of their day. This 7-day study on the book of Esther explores how our heavenly King works all things for the good of His people.
The Bible has a princess movie script, but it's not your classic Cinderella story. Esther tells of an orphan, trafficked into sex work, who goes from rags to riches. This Insta-perfect princess puts herself in jeopardy after discovering a conspiracy against her people. In a story that, at first glance, seems to have airbrushed God out of its pages, we find more than just His fingerprints guiding her path!
8 Days
Eight Session, Video-Driven Reading Plan taught by Prestonwood Women's Minister Tasha Calvert.
9 Days
The book of Esther is set during the period of exile when God's people are scattered across the Persian empire. As nefarious men plot against the Jews, Esther reminds us that even in dark days God is providentially guiding and protecting His people.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان