هەروەها ڤەشتیی شاژنیش لە کۆشکی شاهانەی ئەحەشوێرۆشی پاشا خوانێکی بۆ ئافرەتان سازکرد. لە ڕۆژی حەوتەم کاتێک ئەحەشوێرۆشی پاشا بە شەراب مەست بوو، فەرمانی کرد بەو حەوت کاربەدەستەی کە خزمەتیان دەکرد، واتا مێهومان و بیزتا و حەرڤۆنا و بیگتا و ئەڤەگتا و زێتەر و کەرکەس، کە ڤەشتیی شاژن بە تاجی شاهانەکەوە بهێنن بۆ بەردەم پاشا، بۆ ئەوەی جوانییەکەی پیشانی گەل و سەرکردەکان بدرێت، چونکە ڕوخساری جوان بوو. بەڵام کاتێک کاربەدەستەکان فەرمانەکەی پاشایان پێ ڕاگەیاند، ڤەشتیی شاژن ڕازی نەبوو بێت. لەبەر ئەوە پاشا زۆر ڕقی هەستا و لە تووڕەیی خۆیدا گڕی گرت. نەریتی پاشا وا بوو ڕاوێژ بە شارەزایانی یاسا و دادوەری بکات. ئیتر پاشا پرسی بەو دانایانە کرد کە شارەزای ڕۆژگارن، ئەوانەی لێی نزیک بوون ئەمانە بوون: کەرشەنا، شیتار، ئەدماتا، تەرشیش، مەرەس، مەرسەنا، مەموخان، کە حەوت سەرکردەی فارس و مادی بوون و هەمیشە چاویان بە پاشا دەکەوت، بەرزترین پلە و پایەیان هەبوو لە پاشایەتییەکەدا. پاشا پرسیاری کرد: «بەپێی یاسا چی لە شاژنە ڤەشتی بکرێت؟ لەبەر ئەوەی گوێڕایەڵی ئەو فەرمانەی ئەحەشوێرۆشی پاشای نەبوو کە کاربەدەستەکان پێیان ڕاگەیاند.» مەموخان لەبەردەم پاشا و سەرکردەکان گوتی: «شاژنە ڤەشتی بە تەنها هەڵەی دەرهەق بە پاشا نەکردووە، بەڵکو دەرهەق بە هەموو سەرکردەکان و هەموو ئەو گەلانەی کە لە هەرێمەکانی ئەحەشوێرۆش پاشادان، چونکە هەواڵی شاژن بە هەموو ژنەکان دەگاتەوە و بەو شێوەیە بێزیان لە مێردەکانیان دەبێتەوە، دەگوترێت: ”ئەحەشوێرۆشی پاشا فەرمانی دا شاژنە ڤەشتی بهێننە بەردەمی، کەچی ئەو نەهاتووە.“ هەروەها هەر ئەمڕۆ خانمەکانی فارس و مادی کە هەواڵی شاژنیان پێ گەیشتووەتەوە هەمان شت بە هەموو سەرکردەکانی پاشا دەڵێن، بەمەش بێزلێبوونەوە و تووڕەیی بڵاو دەبێتەوە.
ئەستێر 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئەستێر 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئەستێر 9:1-18
3 Days
Have you ever felt like God just isn't doing anything at all? All you see is heartache and confusion? We've been there. Inspired by the song “Up To Something” by Red Rocks Worship, join us on a 3-day devotional diving into 3 stories throughout scripture where God was up to something - despite what the situation looked like.
5 Days
ALL things are working for your good! As a believer, we are constantly faced with trials in our lives. Sometimes we may think that God is being unfair to us or may have even forgotten about us, but as we review the life of Queen Esther, I trust you will have a God perspective when the storms are raging, and fires keep igniting because ALL things are working for your good.
If you've ever felt inadequate or pushed into overwhelming circumstances, the Book of Esther is for you. Esther was given one of the world's hardest assignments: to protect God's special people from an evil plan. But it wasn't because she was extra brave or super-extraordinary. Other than her beauty, she was a normal girl. But her life reminds us that every True Girl has a purpose and sometimes, it takes great patience to live it out.
7 Days
If you are a woman in the workplace, you may be wrestling with a number of challenges, from finding your voice as a leader and dealing with workplace discrimination, to managing parenthood and establishing a healthy rhythm of work and rest. What biblical wisdom can women draw from to meet today’s workplace challenges?
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان