لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم و بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێداگریش لەسەر ئەمە دەکەم، کە ئیتر وەک ناجولەکەکان مەژین، ئەوانەی کە بیریان پووچە، کە مێشکیان تاریکە، لەبەر ئەو نەزانییەی تێیاندایە و لەبەر دڵڕەقییان لە ژیانی خودا دابڕاون. ئەوانەی هەستیان نەماوە خۆیان داوەتە دەست بەڕەڵایی، بۆ ئەوەی بە چاوچنۆکییەوە هەموو کارێکی گڵاو بکەن. بەڵام ئێوە بەم شێوەیە فێری مەسیح نەبوون، کاتێک لەبارەی مەسیحەوە بیستتان و بەگوێرەی ئەو ڕاستییەی کە لە عیسادایە فێرکراون. سەبارەت بە شێوازی ژیانی پێشووتان فێرکراون کە مرۆڤە کۆنەکە دابکەنن، چونکە بە ئارەزووە هەڵخەڵەتێنەرەکانی گەندەڵ بووە، هەروەها شێوازی بیرکردنەوەتان نوێ بکەنەوە و مرۆڤی نوێ لەبەر بکەن، ئەوەی خودا وەکو خۆی بەدیهێناوە لە ڕاستودروستی و پیرۆزیی ڕاستەقینە. بۆیە واز لە درۆ بهێنن، با هەریەکە ڕاستگۆ بێ لەگەڵ نزیکەکەی، چونکە ئەندامی یەک جەستەین. ﴿کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن.﴾ مەهێڵن ڕۆژ ئاوا بێت بەسەر تووڕەییتاندا، دەرفەت بۆ شەیتان مەڕەخسێنن. دز ئیتر با دزی نەکات، بەڵکو با ڕەنج بدات و بە دەستی خۆی ئیشێکی پاک بکات، تاکو هەیبێت بداتە ئەوەی پێویستی پێیەتی. وشەی خراپ لە دەمتان دەرنەچێت، بەڵکو هەرچییەکی باشە بۆ بنیادنان، بەگوێرەی پێویستی، تاکو نیعمەت بداتە گوێگران. ڕۆحی پیرۆزی خودا خەمبار مەکەن، ئەوەی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆرکران. هەموو تاڵی و تووڕەیی و توندی و هاوارکردن و بوختان و هەموو دڵڕەشییەک فڕێبدەن.
ئەفەسۆس 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئەفەسۆس 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئەفەسۆس 17:4-31
3 Days
How would you describe your faith journey? Is it a well-established fire? Is it warming? Comforting? Does it push away darkness? Or is merely a spark? Not quite yet a flame? Hardly casting a shadow. These guided audio meditations will help recognize a spark from an encounter with God. And watch the spark turn to flame. Pushing out fear and darkness.
We live in a time where the church speaks the same language, uses the same jargon, and spouts the same perspectives as a world in darkness. The evangelical church has often been willing to reevaluate what it has long believed in response to the world’s social consciousness and moral outrage; yet the world has proven it has no conscience nor respect for what is genuinely moral according to Scripture.
4 Days
Do you ever wish you had all the answers or think that you know better than God? This plan from Dr. Tony Evans shows that through Faith in God's word, you won't feel the need to know everything, because God does, and faith in Him means all the riches on Earth and the heavenlies are yours through Him.
Ash Wednesday begins the season of Lent—a time for reflection, repentance, and renewal when Christians are invited to prepare themselves for the celebration of the Lord’s resurrection. Throughout the forty weekdays and six Sundays in Lent, pray and reflect on God’s renewing power.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان