بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لە بەزەیی، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مەزنەی بۆ ئێمەی دەربڕیوە، ئێمە کە بەهۆی گوناهەکان مردبووین، لەگەڵ مەسیح زیندووی کردینەوە. بە نیعمەت ڕزگارتان بووە. خودا ئێمەی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەستاندەوە و بەهۆی یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە شوێنەکانی ئاسمان دایناین، تاکو لە دنیای داهاتوو دەوڵەمەندی نیعمەتی بێ هاوتای خۆی لە ڕێگەی میهرەبانییەکەیەوە بۆ ئێمە دەربخات کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکین. لەبەر ئەوەی بە نیعمەت ڕزگارتان بوو لە ڕێگەی باوەڕەوە، ئەمەش لە خۆتانەوە نییە، بەڵکو دیاری خودایە، بە کردار نییە، تاکو کەس شانازی نەکات. ئێمە دروستکراوی دەستی خوداین و بە یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح دەبینە بەدیهێنراوێک بۆ کاری چاکە، کە خودا پێشتر ئامادەی کردووە تاکو بە ئەنجامی بگەیەنین. بۆیە وەبیرتان بێتەوە، ئێوە بە جولەکەیی لەدایک نەبوون، پێتان دەگوترا «خەتەنەنەکراو» لەلایەن ئەوانەی پێیان دەگوترا «خەتەنەکراو»، ئەوەی لە جەستەدا بە دەست کراوە، ئەو کاتە بێ مەسیح بوون، لە هاوڵاتییەتی ئیسرائیل بێگانە بوون و لە پەیمانەکانی بەڵێن نامۆ بوون، لە جیهاندا بێ هیوا و بێ خودا بوون. بەڵام ئێوە ئێستا لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، هەرچەندە پێشتر دوور بوون، بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەوە.
ئەفەسۆس 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئەفەسۆس 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئەفەسۆس 4:2-13
3 Days
God has given all of us a gift so amazing and so incredible that most people don’t know what to do with it. This gift is grace, and in this plan, Dr. Tony Evans teaches about the grace of God and how all encompassing it truly is.
Our minds and schedules are so preoccupied that we’ve forgotten how to rest. And when we fail to rest we do more than burn ourselves out—we misunderstand the God who calls us to rest and created us to be people of rest. So when we learn the art of sabbath keeping, we learn to rest and we learn about the One who gives us rest.
In this plan we will read through the "king" passages of grace. We will memorize 6 words: You Were, But God, So That. We were dead, but God rescued us, so that we will have grace for ages to come. God wants us to follow Him, and grace is the seed that makes spiritual growth and maturity possible. Grace is ever growing, deeper and bigger than we know. With grace, discipleship is possible.
When things go wrong, it is not always the devil’s handiwork. It could just as easily be God putting an obstacle in your path so you can grow from overcoming that struggle. In this insightful reading plan, Tony Evans teaches how difficulties happen for reasons beyond our comprehension.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان