لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری ئەفەسۆس، بۆ ئەوانەی کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا دڵسۆزن: با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە، وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ کەموکوڕی بین. پێشتر بە خۆشەویستی ئێمەی دیاری کرد، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەگوێرەی خواستی خۆشحاڵانەی، وەکو منداڵی خۆی لە خۆیمان بگرێتەوە، ئەمەش دەبێتە مایەی ستایشکردنی نیعمەتە شکۆدارەکەی کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خۆشەویستیەوە بەخۆڕایی پێیداوین.
ئەفەسۆس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئەفەسۆس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئەفەسۆس 1:1-6
3 Days
This plan will give us an understanding of the need for faith to receive miracles in our life.
What if you're living with an inheritance you haven't fully opened? In this 3-day journey through the first chapters of Ephesians, discover who you truly are in Christ. Through powerful prayers and spiritual insight, you’ll encounter God’s purpose, grace, and love. Just you, God, and His Word—one chapter at a time, leading you into deeper identity and truth.
4 Days
This plan is designed to help you focus on your relationship with the Lord. Ask the Lord to search your heart as you explore Ephesians 1 and ask questions like the following: “Who am I?” “How do I see myself?” “Where do I find my identity?” “Who does God say I am?”
This plan will explore what the letter of Ephesians can teach us in four areas. 1) WHO GOD IS: God’s character and nature 2) WHO WE ARE: the identity of humanity and/or believers 3) WHAT WE BELIEVE: core Christian doctrines 4) HOW WE LIVE: putting faith into action
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان