کێ وەک مرۆڤی دانایە؟ کێ ڕوونکردنەوەی شت دەزانێت؟ دانایی مرۆڤ ڕووی ڕووناک دەکاتەوە و تاڵی ڕوخساری دەگۆڕێت. من دەڵێم: فەرمانی پاشا بەجێبگەیەنە، لە پێناوی ئەو سوێندەی کە بۆ خودات خوارد. پەلە مەکە لە ڕۆیشتن لەبەردەمی پاشا. داکۆکی لە خراپە مەکە، چونکە پاشا هەرچی پێی خۆش بێت دەیکات. فەرمایشتی پاشا فەرموودەی دەسەڵاتدارە، کێ دەتوانێت پێی بڵێت: «تۆ چی دەکەیت؟» ئەوەی فەرمانەکەی بەجێبگەیەنێت تووشی خراپە نابێت، دڵی داناش کات و ڕێوشوێنی گونجاو دەزانێت، چونکە هەر شتێک کات و ڕێوشوێنی خۆی هەیە، هەرچەندە مرۆڤ دەردەسەری زۆر بێت. کەس نازانێت لە داهاتوودا چی دەبێت، ئەوەی ڕوودەدات کێ پێی ڕادەگەیەنێت؟ وەک چۆن کەس دەسەڵاتی بەسەر بادا نییە، بۆ ئەوەی با بگرێت، مرۆڤ دەسەڵاتی بەسەر ڕۆژی مردندا نییە. وەک چۆن نەسرەوتن لە کاتی شەڕدا نییە، خراپەکار توانای نییە خۆی لە خراپە ئازاد بکات. هەموو ئەمانەم بینی، کە سەرنجم دایە هەموو ئەو کارانەی لەسەر زەوی کراون. کاتێک هەیە کەسێک بەسەر کەسێکی دیکەدا دەسەڵاتدار دەبێت بۆ زیانی خۆی. بەم جۆرە بینیم خراپەکاران لە گۆڕ نران، ئەوانەی کە لە شوێنی پیرۆزەوە هاتوچۆیان دەکرد و لەو شارەی ئەو کارانەیان کرد ستایش کرابوون. ئەمەش هەر بێ واتایە. لەبەر ئەوەی سزای تاوان بە پەلە جێبەجێ ناکرێت، دڵی ئادەمیزاد پڕ بووە لە پیلانی خراپ. هەرچەندە بەدکار کە سەد جار تاوانی کردبێت و تەمەنێکی درێژ بژیێت، بەڵام من دەزانم کە بۆ لەخواترس کە ڕێزی خودا دەگرێت باشتر دەبێت. بەڵام بۆ بەدکاران چاک نابێت و وەک سێبەر ڕۆژانیان درێژە ناکێشێت، چونکە لە خودا ناترسن. شتێکی دیکەی بێ واتا هەیە کە لەسەر زەویدا دەکرێت، ئەمەیە: ڕاستودروستان هەن بەگوێرەی کاری بەدکارانیان بەسەردا دێت و بەدکارانیش هەن بەگوێرەی کاری ڕاستودروستانیان بەسەردا دێت. گوتم، ئەمەش هەر بێ واتایە. لەبەر ئەوە ئامۆژگاری دەکەم بەشدار بن لە شادی، چونکە کوا چاکە بۆ مرۆڤ لەسەر زەوی؟ بێجگە لەوەی کە بخوات و بخواتەوە و شادبێت و ئەمەی بۆ دەمێنێتەوە لە ماندووبوونەکەی بە درێژایی ژیانی، کە خودا پێیداوە لەسەر زەویدا. کاتێک سەرنجم دایە دانایی و ڕەنجکێشانی خەڵکی زەوی، کە شەو و ڕۆژ خەو نەدەچووە چاویان، هەموو ئەوەی خودا ئەنجامی داوە بینیم. کەس ناتوانێت لە کارەکانی خودا لەسەر زەوی تێ بگات. سەرەڕای ئەوەی مرۆڤ ماندوو دەبێت بۆ دۆزینەوەی بنچینەکەی، بەڵام نایدۆزێتەوە. هەرچەندە کەسی داناش دەڵێت دەزانم، بەڵام ناتوانێت بیدۆزێتەوە.
ژیرمەندی 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ژیرمەندی 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ژیرمەندی 1:8-17
12 Days
Written by an elderly King Solomon, Ecclesiastes reflects on a life of meaningless pursuits. Solomon writes that the world's pursuits, from wealth to self-indulgence, are vain and unfulfilling. Ecclesiastes determines that God and his presence make life fulfilling, and true wisdom is to fear God and keep his commandments (Ecclesiastes 12:13).
15 Days
Ecclesiastes is tough to read! The author, Solomon, is deeply reflective and concludes that everything is meaningless. Interestingly, these words are still relatable three thousand years later. Is everything meaningless? Why is this book in the Bible? Study the book of Ecclesiastes with the Story Bible guide, exploring what it meant when it was first written and what it means to us today.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان