ژیرمەندی 19:7-24
ژیرمەندی 19:7-24 KSS
دانایی دانا بەهێزتر دەکات لە دە فەرمانڕەوا کە لە شاردا بن. بێگومان هیچ مرۆڤێکی ڕاستودروست لەسەر زەویدا نییە، کە چاکە دەکات و هەرگیز گوناه ناکات. هەروەها هەموو قسەیەک کە دەیکەن دڵی خۆتی مەدەرێ، نەوەک گوێت لە خزمەتکارەکەت بێت نەفرەتت لێ بکات، چونکە دڵت دەزانێت کە تۆش زۆر جار نەفرەتت لەوانی دیکە کردووە. هەموو ئەمانەم بە دانایی تاقی کردەوە و گوتم: «دانا دەبم،» کەچی لێم دوور بوو. ئەو داناییە کە هەیە دوورە و زۆر قووڵە؛ کێ دەیدۆزێتەوە؟





