ئەوەی حەزی لە پارە بێت لە پارە تێر نابێت، ئەوەی حەزی لە سامان بێت لە داهات تێر نابێت، هەروەها ئەمەش بێ واتایە. بە زیادبوونی خێروبێر زیاد دەبن ئەوانەی دەیخۆن. ئایا چ سوودێکی بۆ خاوەنەکەی هەیە، جگە لەوەی تەنها چاوەکانی تێری لێ دەخۆن؟ خۆشە خەوی کارگەر، کەم بخوات یان زۆر، بەڵام تێریی دەوڵەمەند ڕێ بە خەو نادات. خراپەیەکی ناخۆش هەیە لەسەر زەویدا بینیم: سامانێک پارێزراوە بۆ خراپەی خاوەنەکەی، ئەم سامانەش لە مامەڵەیەکی خراپدا لەناوچوو، ئینجا کوڕێکی بوو و هیچی بۆ نەمایەوە هەتا بۆ کوڕەکەی بەجێبهێڵێت. وەک چۆن لە سکی دایکی هاتە دەرەوە، بە ڕووتی دەگەڕێتەوە، دەڕوات وەک هات. هیچ شتێک لە ماندووبوونەکەی نابات لەگەڵ دەستی کە دەڕوات. ئەمەش خراپەیەکی ناخۆشە: هەروەک چۆن مرۆڤ دێتە جیهان، بە هەمان شێوە بەجێدەهێڵێت، ئەوەی ماندووبوونەکەی بۆ با دەبێت چ قازانجێک دەکات؟ هەروەها هەموو ڕۆژانی ژیانی لە تاریکیدا بەسەردەبات، لەگەڵ وەڕسبوونێکی زۆر و نەخۆشی و تووڕەیی. ئەوەی من بینیومە باشە، ئەوەی گونجاوە، کە مرۆڤ بخوات و بخواتەوە و خۆشی ببینێت لە هەموو ئەوەی کە لەسەر زەویدا پێوەی ماندوو دەبێت، بە درێژایی ئەو ڕۆژگارە کەمەی کە خودا پێیداوە، چونکە بەشی ئەوە. هەروەها کە خودا بە یەکێک دەوڵەمەندی و سامان دەدات و ئەویش دەتوانێت سوودی لێی وەربگرێت و بە بەشی خۆی ڕازی بێت و بە ماندووبوونەکەی دڵخۆش بێت، ئەمە دیارییەکە لە خوداوە. جا ڕۆژگاری ژیانی بەبیر نایەتەوە، چونکە خودا بە خۆشی دڵییەوە خەریکی کردووە.
ژیرمەندی 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ژیرمەندی 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ژیرمەندی 10:5-20
3 Days
If you worry about money but feel powerless against anxiety, this plan is for you. Each day offers concrete steps from the Bible that lessen the grip of financial anxiety.
When it comes to this subject of kingdom stewardship, many of us miss the point. But Tony Evans reminds us that it starts with understanding ownership. God doesn’t take us to court for theft when we act as owners over what He’s given us to manage. But we do lose out on the multiplicity of rewards, blessings and continued favor that come from living wisely as a kingdom steward.
If you are trying to get out of debt, it's important to know what the Bible says about it. Then use these three Biblical truths to build your faith since faith comes by hearing the word. As with any topic, once you have a solid understanding of what God has to say about the issue, then you can pray bold, faith-filled prayers and walk forward with God through any circumstance.
How does the relationship you have with money affect your relationship with God? Over the next three days, we'll dive into this question and many more. The goal: a healthy and renewed money mindset with Christ at the center. Brought to you by Anthony O'Neal, ordained minister, educator, speaker, best-selling author, and trusted debt-free advocate.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان