ژیرمەندی 4:4-8
ژیرمەندی 4:4-8 KSS
من بینیم کە هەموو ماندووبوون و هەموو ئەوەی مرۆڤ بەرهەمی دەهێنێت لە ئەنجامی ئەو کێشمەکێشەی کە مرۆڤ بەرامبەر بە نزیکەکەی دەیکات، ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە. کەسی گێل دەست دەخاتە سەر دەست و گۆشتی خۆی دەخوات. مشتێک حەسانەوە باشترە لە دوو مشتی پڕ ماندووبوون و گڤەی با. دیسان شتێکی بێ واتام لەسەر زەوی بینی: یەکێکی تاک و تەنها، نە کوڕی هەبوو، نە برا، هەموو ماندووبوونەکەی بێ کۆتایی بوو، هەروەها چاوی لە دەوڵەمەندی تێر نەدەبوو. گوتی: «ئیتر بۆ کێ خۆم ماندوو بکەم و گیانی خۆم بۆچی لە خۆشی بێبەش بکەم؟» ئەمەش بێ واتایە و بارێکی قورسە.





