پاشان ئاوڕم دایەوە و بینیم هەموو ئەو ستەمەی کە لەسەر زەویدا دەکرێت و ئەوەتا: فرمێسکی ستەملێکراوانم بینی، کەس نەبوو دڵنەواییان بکات، ستەمکارانیشیان زەبریان بەدەست بوو، کەس نەبوو دڵنەواییان بکات. خۆزگە بە مردووان دەخوازرێت کە دەمێکە مردوون، ئەوان خۆشحاڵترن لەوانەی کە لە ژیاندا ماون. بەڵام لە هەردووکیان باشتر ئەوەیە کە هێشتا لەدایک نەبووە، ئەوەی ئەو خراپەکارییەی نەدیوە کە لەسەر زەوی ئەنجام دەدرێت. من بینیم کە هەموو ماندووبوون و هەموو ئەوەی مرۆڤ بەرهەمی دەهێنێت لە ئەنجامی ئەو کێشمەکێشەی کە مرۆڤ بەرامبەر بە نزیکەکەی دەیکات، ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە. کەسی گێل دەست دەخاتە سەر دەست و گۆشتی خۆی دەخوات. مشتێک حەسانەوە باشترە لە دوو مشتی پڕ ماندووبوون و گڤەی با. دیسان شتێکی بێ واتام لەسەر زەوی بینی: یەکێکی تاک و تەنها، نە کوڕی هەبوو، نە برا، هەموو ماندووبوونەکەی بێ کۆتایی بوو، هەروەها چاوی لە دەوڵەمەندی تێر نەدەبوو. گوتی: «ئیتر بۆ کێ خۆم ماندوو بکەم و گیانی خۆم بۆچی لە خۆشی بێبەش بکەم؟» ئەمەش بێ واتایە و بارێکی قورسە. دوو کەس لە یەک کەس باشترە، چونکە لە ماندووبوونەکەیان قازانجێکی باشتریان دەبێت. ئەگەر یەکێکیان بکەوێت، هاوڕێکەی هەڵیدەستێنێتەوە. بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە تەنهایە، دەکەوێت و کەس نییە هەڵیبستێنێتەوە. هەروەها ئەگەر دوو کەس پێکەوە ڕابکشێن، گەرم دەبنەوە، بەڵام یەکێک تەنها بێت، چۆن گەرم دەبێتەوە؟ ئەگەر یەکێک یەک کەس ببەزێنێت، دووان دەتوانن بەرامبەری بوەستن، گوریسی سێ تاڵیش زوو ناپسێت. گەنجێکی هەژار و دانا باشترە لە پاشایەکی پیر و گێل، کە ئیتر ناتوانێت گوێ لە هۆشداری بگرێت. دەشێت گەنجەکە لە بەندیخانەوە هاتبێتە دەرەوە هەتا ببێت بە پاشا، یاخود بە هەژاری لەو شانشینەدا لەدایک بووبێت. ڕوانیمە هەموو ئەو مرۆڤانەی کە بەسەر زەویدا هاتوچۆیان دەکرد پشتگیری گەنجەکەیان دەکرد کە جێگەی پاشاکەی گرتەوە. ئەو مرۆڤانەی کە هاتنە بەردەمی پاشا بێشومار بوون، بەڵام گەل دڵیان بەو پاشایە خۆش نەبوو. ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.
ژیرمەندی 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ژیرمەندی 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ژیرمەندی 1:4-16
4 Days
“Till death do us part”-words I vowed before God, family, and friends. I believed marriage meant enduring every storm, no matter how painful. I promised to stand by my husband through better and worse, but when the “worse” came, it was beyond what I imagined. My marriage became unhealthy, yet I felt trapped by my vow. I needed God’s Word to teach me what it truly means to be loved, safe, and protected-not just to silently endure pain. This journey is about moving from hurt to healing and freedom, with God guiding me through the storm.
5 Days
Success often times breeds trouble. Rick Boxx identifies and discusses five possible snares of success and recommendations to overcome these snares.
As apprentices of Jesus, we are called to live with purpose, seeking to make the advancement of the Kingdom of Heaven our highest priority. Living with purpose and intentionality opens the door for generosity to come in and take up residency in our hearts. In this reading plan, we will consider five practices from the Way of Jesus that can help us cultivate a heart of generosity.
8 Days
The Week of Prayer for Christian Unity is a yearly reminder of Jesus’ prayer for his disciples that “they may be one so that the world may believe” (see John 17.21). The theme of this year is, “Do good; seek justice (Isaiah 1:17).” was prepared by The Minnesota Council of Churches, based in the USA. Join our journey of prayer! To reflect beyond the confessional divisions that exist among Christians.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان