بەڵام دانیال لە دڵی خۆیدا بڕیاری دابوو کە خۆی بە خواردن و شەرابی پاشایەتییەوە گڵاو نەکات، جا داوای لە سەرۆکی کاربەدەستان کرد کە دەرفەتی پێبدات بۆ ئەوەی خۆی گڵاو نەکات. خوداش وای لە سەرۆکی کاربەدەستان کرد کە چاکە و میهرەبانی بە دانیال ببەخشێت. بەڵام سەرۆکی کاربەدەستان بە دانیالی گوت: «من لە پاشای گەورەم دەترسم، ئەوەی خواردن و خواردنەوەی ئێوەی دیاری کردووە. ئەگەر ببینێ ڕوخسارتان لە ڕوخساری گەنجە هاوتەمەنەکانتان لاوازترە، پاشا بەهۆی ئێوەوە سەرم دەبڕێت.» دانیالیش بەو سەرپەرشتیارەی گوت کە سەرۆکی کاربەدەستان بەسەر دانیال و حەنەنیا و میشائیل و عەزەریاوە داینابوو: «تکایە بۆ دە ڕۆژ خزمەتکارەکانت تاقی بکەوە: تەنها ڕووەکمان بدەرێ بیخۆین و ئاومان بدەرێ بیخۆینەوە. پاشان ڕوخساری ئێمە لەگەڵ ڕوخساری ئەو گەنجانە بەراورد بکە کە خواردنی پاشایەتی دەخۆن، ئینجا بەگوێرەی ئەوەی دەیبینی ئاوامان لەگەڵ بکە.» ئەویش بەمە ڕازی بوو و دە ڕۆژ تاقی کردنەوە. لە کۆتایی دە ڕۆژەکەدا دەرکەوت ڕوخساریان باشتر و تەندروستترە لە هەموو ئەو گەنجانەی لە خواردنەکانی پاشایەتییان دەخوارد. ئینجا سەرپەرشتیارەکەیان خواردنە تایبەت و شەرابەکەی هەڵدەگرت و لە جیاتی ئەوە ڕووەکی دەدانێ. بەڵام ئەو چوار گەنجە، خودا زانین و تێگەیشتنی دانێ لە هەموو جۆرە ڕۆشنبیری و زانیارییەک، دانیالیش لە هەموو بینین و خەونێک تێدەگەیشت. لە کۆتایی ئەو ماوەیەی کە پاشا دیاری کردبوو بیانهێننە بەردەمی، سەرۆکی کاربەدەستان ئەوانی هێنایە بەردەم نەبوخودنەسر. پاشا قسەی لەگەڵدا کردن، لەنێو هەموویاندا کەس نەبوو وەک دانیال و حەنەنیا و میشائیل و عەزەریا. لەبەر ئەوە چوونە ڕیزی خزمەتکارانی پاشا. پاشا لە هەموو بابەتێکی دانایی و تێگەیشتن پرسیاری لێکردن، بینی ئەوان دە هێندە لە سەرووی هەموو جادووگەر و ئەفسونگەرانی هەموو پاشایەتییەکەی ئەون. دانیالیش هەتا ساڵی یەکەمی کۆرشی پاشا لەوێ مایەوە.
دانیال 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دانیال 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دانیال 8:1-21
3 Days
Every day we all are faced with so many unique decisions to make. There is an opportunity to make the best and most God-honoring decision with almost every one of those decisions. Using the power of pre-decision, you will and can decide the right choice to follow the path that leads to life and glorifies God.
When you think of Daniel, what comes to your mind first? Daniel in the lion’s den. Daniel, the dream interpreter. Daniel’s prayer life. Daniel’s integrity. If your answer was yes to one or all, you are right. But did you consider Daniel being wise? What made him stand apart from the rest? Join me on a journey toward Becoming Wise as we look at life lessons from Daniel.
4 days
Are you working in a company or industry that is agnostic or even antagonistic to the things of the Lord? The book of Daniel reminds us that God can use our position in powerful ways for His glory. In this four-day plan, we will study how Daniel leveraged his long career as a public servant to glorify God through his exceptional work.
4 Days
Cancel culture is an imposing force that threatens to silence or "cancel" those who hold convictions that differ from mainstream thinking. While it has become trendy in recent years, the bible is clear that there is nothing new under the sun. Join MCWEN Founder Andrena Sawyer for this 4-day devotional that encourages believers to stand firm in their beliefs and convictions regardless of what the world says is trendy.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان