پەروەردگارم بینی لەلای قوربانگاکەوە ڕاوەستابوو و فەرمووی: «لە سەری کۆڵەکەکان بدە هەتا بەردەرگاکان بلەرنەوە، بیانشکێنە بەسەر سەری هەموویاندا و ئەوانەی لێیان ماونەتەوە بە شمشێر دەیانکوژم. کەسیان لێ هەڵنایەت و کەسیشیان لێ دەرباز نابێت. ئەگەر بەرەو جیهانی مردووان هەڵبکۆڵن، لەوێوە دەستم دەیانگرێت؛ ئەگەر بۆ ئاسمانیش سەربکەون، لەوێوە دایاندەگرمە خوارەوە؛ ئەگەر لە لووتکەی کارمەل خۆیان بشارنەوە، لەوێ بە شوێنیاندا دەگەڕێم و دەیانگرم؛ ئەگەر لە بنی دەریا خۆیان لەبەرچاوم بشارنەوە، لەوێ فەرمان بە مار دەدەم و پێیانەوە دەدات. ئەگەر لەپێش دوژمنەکانیانەوە ڕاپێچ کران، لەوێ فەرمان بە شمشێر دەدەم و دەیانکوژێت. «چاوەکانم دەبڕمە سەریان بۆ خراپە نەک بۆ چاکە.» یەزدانیش، پەروەردگاری سوپاسالار، ئەوەی دەست لە زەوی دەدات، زەوی دەتوێتەوە و هەموو دانیشتووانەکەی شیوەن دەگێڕن، هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت، وەک ڕووباری میسر دادەکشێت. ئەوەی لە ئاسمان کۆشکی خۆی بنیاد دەنێت و لە زەویش بناغەی خۆی دادەمەزرێنێت، ئەوەی بانگی ئاوی دەریا دەکات و بەسەر ڕووی زەویدا دەیڕژێنێت، ناوی یەزدانە. «ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئایا ئێوە بۆ من وەک نەوەی کوشییەکان نین؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «ئایا ئیسرائیلم لە خاکی میسرەوە نەهێنایە دەرەوە و فەلەستییەکان لە کریتەوە و ئارامییەکان لە قییرەوە؟ «بە دڵنیاییەوە چاوەکانی یەزدانی باڵادەست لەسەر پاشایەتییە گوناهبارەکەن. لەناوی دەبەم لەسەر ڕووی زەوی، بەڵام بنەماڵەی یاقوب بە تەواوی لەناو نابەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «من فەرمان دەدەم و لەنێو هەموو نەتەوەکان بنەماڵەی ئیسرائیل لە بێژنگ دەدەم، وەک چۆن بە بێژنگ لە بێژنگ دەدرێت بێ ئەوەی دەنکێک بکەوێتە سەر زەوی. هەموو گوناهبارانی گەلەکەم بە شمشێر دەکوژرێن، هەموو ئەوانەی دەڵێن: ”بەڵا نزیک نابێتەوە و نایەتە ناومان.“ «لەو ڕۆژەدا چادرە ڕووخاوەکەی داود هەڵدەدەمەوە. شوورابەندە شکێنراوەکانی بنیاد دەنێمەوە، ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە، وەک ڕۆژانی ڕابردوو بنیادی دەنێمەوە، تاکو ئەوەی دەبنە خاوەنی پاشماوەی نەتەوەی ئەدۆم و هەموو ئەو نەتەوانەی ناوی منیان هەڵگرتووە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی ئەم کردارانە ئەنجام دەدات. یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت جوتیار بە سەپان دەگاتەوە و شێلەری ترێش بە چێنەری تۆو. چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت و هەموو گردەکانیش لێیان دەچۆڕێتەوە. ڕاپێچکراوانی ئیسرائیلی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە. «شارە کاولکراوەکان بنیاد دەنێنەوە و تێیدا نیشتەجێ دەبن. ڕەزەمێو دەچێنن و شەرابەکەی دەخۆنەوە، باخ دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن. لە خاکەکەیاندا دەیانچێنم، هەرگیز لەو خاکەی کە پێم داون هەڵناکەنرێن.» یەزدانی پەروەردگارت دەفەرموێت.
ئامۆس 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئامۆس 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئامۆس 1:9-15
8 Days
Written by the shepherd-prophet Amos, this book exposes Israel's sinful religious hypocrisy and corrupt leadership. Amos prophesies against their rejection of God's law and the terrible social injustice perpetrated against the poor and vulnerable. As Amos foretells judgment on many nations, including Israel, we are reminded of the ultimate need for restoration and the promise of greater redemption.
31 Days
Amos was a prophet on a mission to shake Israel out of their moral complacency. He prophesied during a time of great stability and prosperity when Israel had abandoned God and neglected the vulnerable in society. His no-holds-barred message is a warning and a plea to God’s people, urging them to turn back to the Lord. Matt Fuller will help you to apply the teaching of Amos to your own life.
Daily Bible Reading is designed to facilitate consistent interaction with Scripture. It includes background information on each day’s Scripture passage, key verse for meditation, reflection questions to help you dive deeper into Scripture, and a prayer and prayer concern to help you connect to God and be of spiritual support to others. Journey with us this month as we explore the theme “God’s Word of Justice.”
Daily Bible reading helps you build consistent interaction with Scripture. Background, key verses for meditation, reflection questions to help you dive deeper into Scripture, and prayers prompted by the day's passage will all help you connect with God and others. Journey with us this month and explore the theme “God’s Guiding Word: Justice and Peace"
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان