لەبەر ئەوە یەزدان ئاوا بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەفەرموێت: «ڕوو لە من بکەن و بژین، ڕوو لە بێتئێل مەکەن و مەچن بۆ گلگال و بۆ بیری شابەع مەپەڕنەوە، چونکە گلگال بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکرێت و بێتئێل دەبێتە نەبوو.» ڕوو لە یەزدان بکەن و بژین، ئەگینا وەک ئاگر پڕدەداتە بنەماڵەی یوسف، ئاگرەکەش دانیشتووانی بێتئێل دەخوات و کەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە. ئەی ئەوانەی دادپەروەریتان کردە زەقنەبووت، ڕاستودروستیش بە زەویدا دەدەن! ئەوەی کەلووەکانی حەوتەوانە و ڕاوچی دروستکردووە، سێبەری مەرگ بۆ بەیان دەگۆڕێت و ڕۆژ وەک شەو تاریک دەکات، ئاوی دەریا بانگ دەکات و بەسەر ڕووی زەویدا دەیڕێژێت، ناوی یەزدانە، ئەوەی وێرانی بەسەر قەڵادا دەبارێنێت و وێرانی بەسەر شاری قەڵابەنددا دێت. ئەوان لە دادگا ڕقیان لە سەرزەنشتکار دەبێتەوە و قێزیان لە کەسی ڕاستگۆ دەبێتەوە. لەبەر ئەوەی ئێوە هەژار پێشێل دەکەن و بەشە گەنمی لێ دەستێنن، ئەوا ئەو کۆشکەی کە لە بەردی داتاشراو بنیاد نراوە، تێیاندا دانانیشن، ئەو ڕەزەمێوە بەردارەی چاندووتانە، لە شەرابەکەی ناخۆنەوە. دەزانم یاخیبوونەکانتان زۆرن، گوناهەکانتان گەورەن. ستەمکارانی ڕاستودروست و بەرتیلخۆران، مافی هەژاران لە دادگادا دادەماڵن. لەبەر ئەوە لەو کاتەدا کەسی وریا بێدەنگ دەبێت، چونکە کاتێکی خراپە. دوای چاکە بکەون نەک خراپە، بۆ ئەوەی بژین، جا وا دەبێت، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار لەگەڵتاندا دەبێت، وەک خۆتان گوتتان. ڕقتان لە خراپە بێتەوە و حەزتان لە چاکە بێت، دادپەروەری لە دادگادا بچەسپێنن، ڕەنگە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار لەگەڵ پاشماوەی یوسف میهرەبان بێت.
ئامۆس 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئامۆس 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئامۆس 4:5-15
5 Days
In 100 carefully selected passages from the Bible, you will discover who Jesus is and why he is so significant – even life-transforming. Through both Old and New Testament readings, you will discover why God sent Jesus, what Jesus taught, how he treated people, why he did miracles, the meaning of his death, the significance of his resurrection, and what the Bible says about his second coming.
Amos is often called a prophet of doom. When you begin to read his prophecy, it doesn’t take long to realize that nickname fits. On the surface, his prophecy doesn’t sound like a happy formula for the good life. However, every condemnation he gives serves as an invitation, a cry for us to “seek God and live” (Amos 5:4). This kind of living will bring us peace and true prosperity.
8 Days
Written by the shepherd-prophet Amos, this book exposes Israel's sinful religious hypocrisy and corrupt leadership. Amos prophesies against their rejection of God's law and the terrible social injustice perpetrated against the poor and vulnerable. As Amos foretells judgment on many nations, including Israel, we are reminded of the ultimate need for restoration and the promise of greater redemption.
12 Days
Reflect on the books of the Minor Prophets through powerfully crafted images and helpful questions to reflect upon.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان