کاتێک خاوەنەکانی کچە کارەکەرەکە بینییان سەرچاوەی داهاتیان بڕا، پۆڵس و سیلایان گرت، ڕایانکێشانە بازاڕ بۆ بەردەم دەسەڵاتداران. بردیاننە پێش دادوەران و گوتیان: «ئەم پیاوانە شارەکەمان دەشێوێنن، جولەکەن و نەریتێک بڵاو دەکەنەوە کە دروست نییە ئێمەی ڕۆمانی وەریبگرین یان کاری پێ بکەین.» ئیتر خەڵکەکە پێکڕا لێیان هەستان و دادوەران فەرمانیان دا کە جلەکانیان بدڕێنرێن و دارکاری بکرێن. جا زۆر دارکارییان کردن و خستیاننە بەندیخانەوە، فەرمانیان بە چاودێری بەندیخانەکە دا بە توندی پاسەوانیان بکات. ئەویش کە ئەم فەرمانەی بۆ هات، فڕێیدانە ناو قووڵایی بەندیخانەکە و پێیانی خستە ناو کۆتەوە. لە نیوەی شەودا پۆڵس و سیلا نوێژیان دەکرد و گۆرانی ڕۆحییان بۆ خودا دەگوت، بەندکراوانی دیکەش گوێیان لێبوو. لەناکاو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، بناغەی بەندیخانەکەی هەژاند، دەستبەجێ هەموو دەرگاکان کرانەوە و کۆتی هەمووان بووەوە. کە چاودێرەکە خەبەری بووەوە و بینی دەرگاکانی بەندیخانە کراونەتەوە، شمشێری هەڵکێشا بەتەمابوو خۆی بکوژێت، وایزانی بەندکراوان ڕایانکردووە. بەڵام پۆڵس هاواری کرد: «هیچ لە خۆت مەکە، هەموومان لێرەین!» ئەویش داوای ڕووناکی کرد، چووە ژوورەوە و دەلەرزی، لەبەردەم پۆڵس و سیلا چۆکی دادا. ئەوسا بردنییە دەرەوە و گوتی: «گەورەکانم، پێویستە چی بکەم تاکو ڕزگارم بێت؟» گوتیان: «باوەڕ بە عیسای خاوەن شکۆ بهێنە، خۆت و خێزانەکەت ڕزگارتان دەبێت.» جا پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان بۆ خۆی و هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەیدا بوون ڕاگەیاند. ئیتر چاودێرەکە لەو کاتەی شەودا بردنی و برینەکانی ساڕێژ کردن و پاشان دەستبەجێ خۆی و خاووخێزانەکەی لە ئاو هەڵکێشران. ئینجا بردنییە ماڵەوە و خواردنی بۆ دانان، خۆی و خاووخێزانەکەی زۆر دڵشاد بوون، کە باوەڕیان بە خودا هێنابوو.
کردار 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە کردار 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: کردار 19:16-34
3 Days
The very essence of our existence is that we were created for God. That is why we feel most accomplished, happy, and fulfilled when we are in the center of His will, doing what He created us for. To do this, we need His sense of direction. What should our daily endeavor aim toward? In this first chapter of Philippians, we find a dependable compass to follow. Ready?
Have you ever felt like God just isn't doing anything at all? All you see is heartache and confusion? We've been there. Inspired by the song “Up To Something” by Red Rocks Worship, join us on a 3-day devotional diving into 3 stories throughout scripture where God was up to something - despite what the situation looked like.
4 Days
Have you ever had a song get stuck in your head? You only listened to it one time, but for some reason your brain permanently put it on repeat! That's how our words can be. Sometimes we might not even realize what we just said, but it's important to remember that our words have the power to impact the world! Join us as we explore how our responsibility as Christ followers is to use our voice to reflect His character.
5 Days
The Church of Jesus Christ is the institution that God has chosen to fulfill His plan on earth. This is the third part of the 3-part series devotion on the Bible-revealed Greatness of God and His Plan. While the first part focus on certain aspects of the Greatness of God, the second part on the Greatness of Jesus, this last part focuses on the call of the Church of Jesus. May this devotion bless you and refresh you in the Lord.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان