بۆیە کوڕی خۆم، تۆ بەهێز بە بەو نیعمەتەی کە لە عیسای مەسیحدایە. ئەوەی لەبەردەم چەندین شایەتدا لە منت بیستووە، بە خەڵکی دڵسۆزی بسپێرە کە لێهاتوو بن بۆ ئەوەی خەڵکی دیکەش فێربکەن. وەک سەربازێکی چاک بۆ عیسای مەسیح، لەگەڵمان بەشداری لە ئازار بکە. هیچ سەربازێک خۆی بە کاروباری ڕۆژگارەوە خەریک ناکات تاکو فەرماندەکەی ڕازی بکات. ئەگەر یەکێک پێشبڕکێ بکات، خەڵات ناکرێت ئەگەر شوێن یاسای پێشبڕکێکە نەکەوێت. جوتیاری ڕەنجدەر دەبێ یەکەم کەس بێت بەشی خۆی لە بەرهەمەکە ببات. بیربکەوە لەوەی دەیڵێم، مەسیحی خاوەن شکۆ یارمەتیت دەدات لە هەموو شتێک تێبگەیت. یادی عیسای مەسیح بکە، کە لەنێو مردووان هەستایەوە و لە نەوەی داود بوو. ئەمە پەیامی ئینجیلەکەمە، کە لە پێناویدا ئازار دەچێژم و وەک تاوانبارێک کۆت و زنجیر کراوم، بەڵام وشەی خودا کۆت ناکرێت. بۆیە بەرگەی هەموو شتێک دەگرم لەبەر ئەوانەی خودا هەڵیبژاردن، تاکو ئەوانیش ئەو ڕزگارییە بەدەستبهێنن کە بەهۆی عیسای مەسیحەوەیە، لەگەڵ شکۆی هەتاهەتایی. ئەم قسەیە ڕاستە: «ئەگەر لەگەڵیدا مردبین، لەگەڵیشی دەژین، ئەگەر دانبەخۆدا بگرین، لەگەڵیدا پاشایەتی دەکەین. ئەگەر نکۆڵی لێ بکەین، ئەویش نکۆڵیمان لێدەکات. ئەگەر دڵسۆز نەبین، ئەو هەر بە دڵسۆزی دەمێنێتەوە، چونکە ناتوانێت نکۆڵی لە خۆی بکات.» ئەمانەیان بیربخەوە و لە شەڕەقسە ئاگاداریان بکەوە لەبەردەم خودا، چونکە سوودی نییە، بەڵکو بیسەران دەڕووخێنێت. کۆشش بکە وەک کارگەرێکی بێ شەرمەزاری خۆت بسەلمێنی بۆ خودا، بە ڕێگای ڕاست وشەی ڕاستی لێک بدەیتەوە.
دووەم تیمۆساوس 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووەم تیمۆساوس 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووەم تیمۆساوس 1:2-15
3 Days
Infinitum is a way of life centered on following Jesus by loving God and loving others through an emphasis on the habits and disciplines of surrender, generosity, and mission. We aim to see the Bible and also the world through these Jesus-colored lenses. This short reading plan is based on the Infinitum component, Mission.
4 Days
Written near the end of Paul’s life, 2 Timothy is an earnest entreaty for Timothy to remain faithful to his calling. Paul encourages Timothy to be bold in teaching sound doctrine, to present himself as a worker approved by God, and to have endurance in following Christ. Like Paul, we too are called “fight the good fight…finish the race…and keep the faith” (2 Timothy 4:7) in our own lives.
This plan offers a 4-day journey through the book of 2 Timothy, making it ideal for both individual and group study.
5 days
The Essential 100® Bible Challenge is a simple tool to read through the Big Story of God's Word. The reading plan is based on 50 Old Testament and 50 New Testament passages. Continue with the eighteenth part "Paul to the Leaders." ®Produced by American Bible Society in partnership with Scripture Union, Inc.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان