داود پرسی: «ئایا کەسێک هەیە لە بنەماڵەی شاول هێشتا لە ژیاندا مابێت، بۆ ئەوەی لە پێناوی یۆناتاندا چاکەیەکی لەگەڵدا بکەم؟» بەندەیەکی ماڵی شاول هەبوو ناوی چیڤا بوو، بانگیان کرد بۆ لای داود، ئیتر پاشا پێی گوت: «تۆ چیڤایت؟» ئەویش گوتی: «بەڵێ، منی خزمەتکارتم.» پاشاش گوتی: «ئایا کەسێک نییە لە بنەماڵەی شاول هێشتا مابێت، بۆ ئەوەی چاکەی خودای لەگەڵدا بکەم؟» چیڤاش بە پاشای گوت: «کوڕێکی یۆناتان هەیە کە هەردوو قاچی شەلە.» پاشاش پێی گوت: «لەکوێیە؟» چیڤاش بە پاشای گوت: «لە ماڵی ماکیری کوڕی عەمیێلە لە لۆدەڤار.» ئینجا داودی پاشا ناردی و لە ماڵی ماکیری کوڕی عەمیێلەوە لە لۆدەڤار هێنایەوە. کاتێک مەفیبۆشەتی کوڕی یۆناتانی کوڕی شاول هات بۆ لای داود، بە ڕوودا کەوت و کڕنۆشی برد. داودیش گوتی: «مەفیبۆشەت؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «بەڵێ، لە خزمەتدام.» داودیش پێی گوت: «مەترسە، چونکە بە دڵنیاییەوە لە پێناوی یۆناتانی باوکت چاکەت لەگەڵدا دەکەم و هەموو زەوییەکانی شاولی باپیرت بۆ دەگەڕێنمەوە، تۆش هەمیشە لەسەر خوانەکەی من نان دەخۆیت.» مەفیبۆشەتیش کڕنۆشی برد و گوتی: «بەندەکەی تۆ چییە هەتا ئاوڕ لە سەگێکی تۆپیوی وەک من بدەیتەوە؟» ئیتر پاشا چیڤای بەندەی شاولی بانگکرد و پێی گوت: «هەموو ئەوەی هی شاول و بنەماڵەکەی بوو، بە کوڕەزای گەورەکەتم داوە. خۆت و کوڕ و خزمەتکارەکانت لە زەوییەکەی کار دەکەن و بەروبوومەکەی دەهێنن هەتا نان بۆ کوڕەزای گەورەکەت دابین بکرێت بۆ خواردن. مەفیبۆشەتی کوڕەزای گەورەکەشت هەمیشە لەسەر خوانەکەم نان دەخوات.» چیڤا پازدە کوڕ و بیست خزمەتکاری هەبوو.
دووەم ساموئێل 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووەم ساموئێل 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووەم ساموئێل 1:9-10
3 Days
How do you respond when someone upsets you? Do you get angry? Are you sad? Do you sneak into their house at night and spread Legos all over their floor? Join in as we explore what Jesus calls us to do with our grudges (Spoiler alert: we are called to forgive!).
5 Days
This video series tells the story of a not well-known person in the Bible named Mephibosheth. Through his story, you will learn that even in the struggles of life, God is there with blessings.
Family is more than shared DNA—it is built on love, commitment, and the willingness to say, “I choose you.” Throughout the Bible, we see powerful examples of children raised outside their biological families—yet they are loved, nurtured, and called by God for a purpose. Scripture shows us that family is not just about birth, but about choice. For those considering foster care, adoption, or other forms of family care, this devotional explores how God’s heart for chosen families is woven into His plan of redemption—and how we are called to care for children in need of family.
Disability is a theme from Genesis through Revelation. Through this devotion, we'll look at passages that form our theology of disability. Knowing what the Bible says about disability helps us know how to think about disabilities and how to treat people with disabilities (including ourselves if we are diagnosed with a disability). Let's make sure that theology has a firm foundation that will hold up when we are ministering to people with disabilities and their families. To do that, we're going to look at God's plan, God's purpose, God's provision, God's place, and God's promise in disability.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان