پاش ئەوەی پاشا لە کۆشکەکەیدا نیشتەجێ بوو، هەروەها یەزدانیش لە هەموو دوژمنەکانی چواردەوری حەواندییەوە، پاشا بە ناتانی پێغەمبەری گوت: «من لێرە لە کۆشکێکی دروستکراو بە داری ئورز نیشتەجێم و سندوقی خوداش لەناو چادرێکدا نیشتەجێیە.» ناتانیش بە پاشای گوت: «بڕۆ هەموو ئەوەی لە دڵتدایە بیکە، چونکە یەزدانت لەگەڵە.» بەڵام هەر لەو شەوەدا فەرمایشتی یەزدان بۆ ناتان هات: «بڕۆ بە داودی بەندەم بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا تۆ ئەو کەسەی کە ماڵێک بۆ نیشتەجێبوونم بنیاد دەنێت؟ لەو ڕۆژەوەی کە نەوەی ئیسرائیلم لە میسر دەرهێناوە هەتا ئەمڕۆ لە ماڵدا نیشتەجێ نەبووم، بەڵکو هاتوچۆم لەناو چادر و نشینگەدا بووە. لە هەموو هاتوچۆکردنەکانم لەگەڵ هەموو نەوەی ئیسرائیل، ئایا هیچ قسەیەکم کرد لەگەڵ یەکێک لە ڕابەرەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی فەرمانم پێکردن بۆ ئەوەی شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم بکەن، ’بۆچی ماڵێکتان لە داری ئورز بۆ دروستنەکردووم؟‘ “ «ئێستاش ئاوا بە داودی بەندەم بڵێ: ”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: من تۆم لە شوانایەتی مەڕەوە برد و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەی خۆم. لەگەڵتدا بووم بۆ هەر شوێنێک چووبیت و هەموو دوژمنەکانی تۆم لەبەردەمت بڕیوەتەوە. ئێستا ناوێکی گەورەت بۆ دروستدەکەم وەک ناوی گەورەکان کە لەسەر زەوین. شوێنێکیش بۆ ئیسرائیلی گەلەکەم دیاری دەکەم و دەیچێنم و لە جێی خۆی نیشتەجێی دەکەم، ئیتر وەک پێشوو بێزار ناکرێن و خەڵکانی ناڕەوا نایانچەوسێننەوە، وەک ئەو سەردەمانەی ڕابەرم لەسەر ئیسرائیلی گەلەکەم دادەنا. منیش تۆ لە دەستی هەموو دوژمنەکانت دەحەوێنمەوە. «”یەزدان پێت ڕادەگەیەنێت کە یەزدان خۆی ماڵەکەت جێگیر دەکات.
دووەم ساموئێل 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووەم ساموئێل 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووەم ساموئێل 1:7-11
4 Days
Advent invites us to journey through the darkness to discover the light, the incarnate Word of God who "shines in the darkness" (John 1:5). This plan focuses upon the weekly themes of Advent—hope, peace, joy, and love—and serves as a guide through each week of the season. It is taken from our book, Dawn, with reflections for every day of Advent available within the Dwell Bible App.
6 Days
Grow your expectation of Jesus’ arrival with this 6-day devotional. Advent is both about Jesus’ first coming in Bethlehem and his second coming, which we await. In the weeks leading up to Christmas, remember his first advent and prepare for his second by pondering both events. This reading plan is centered around the themes of preparation, anticipation, joy, and incarnation.
Advent begins four Sundays before Christmas Day. During this time, the Church universal is invited to become more intentional: 1) to look back in thankfulness for Jesus’ birth; and 2) to look forward in the hope of full restoration when He comes again. These reflections are designed to help you engage and embrace this season.
God’s rescue plan for his people has always centered on Jesus, our Immanuel – “God with us.” In this devotional, we’ll walk through Scriptures from Genesis in Revelation to explore this plan in action and be reminded of the role we get to play in it. God has gone to great lengths to be “with us,” and he is still using his people to reveal himself to the whole world today!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان