ئەبیشەی برای یۆئاب، کوڕی چەرویاش ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو. ئایا ئەو زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ نەدەگیرا؟ ئەو بوو بە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم. بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت. ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی. ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد. لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی. ئەمانە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکە بوون: عەساهێلی برای یۆئاب، ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێتلەحمی، شەممای حەرۆدی، ئەلیقای حەرۆدی، حەلەچی پەلتیی، عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی، ئەبیعەزەری عەناتۆتی، مەڤونەیی حوشاتی، چەلمۆنی ئەحۆحی، مەهەرەیی نەتۆفایی، حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی، ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین، بەنایای پیرعاتۆنی، هیدەی لە شیوەکانی گاعەشەوە، ئەبیعەلڤۆنی عەرڤاتی، عەزماڤێتی بەرحومی، ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی، کوڕەکانی یاشێن، یۆناتانی کوڕی شەممای هاراری، ئەحیامی کوڕی شاراری هاراری، ئەلیفەلەتی کوڕی ئەحەسبەیی مەعکاتی، ئەلیعامی کوڕی ئەحیتۆفەلی گیلۆنی، حەسرۆی کارمەلی، پەعەرەیی ئەربی، یەگالی کوڕی ناتانی چۆڤائی، کوڕی هەگری، چەلەقی عەمۆنی، نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو، عیرای یەتری، گارێڤی یەتری و ئوریای حیتی.
دووەم ساموئێل 23 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووەم ساموئێل 23
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووەم ساموئێل 18:23-39
11 Days
Every man is called by God to embrace his vulnerability and strive for connection; to fight and take ground in the sacred terrain of relationships. David’s life serves as a blueprint for men who urgently need to abandon isolation and the cultural lies of unhealthy individualism. Ten Men is a powerful call to rally toward the brotherhood we were created to experience. These devotions are best shared with other men who also need to be lifted from their loneliness. Let’s embark on this life-changing journey together!
21 Days
2 Samuel depicts the ascension and reign of King David following the death of Saul and Jonathan. David united the kingdom, established Jerusalem as the capital city, and extended the territory of Israel. At the crescendo of the book, God promises David that "your throne shall be established forever" (2 Samuel 7:16). Despite David's wickedness, God ultimately fulfills his promises to David through the person and work of Jesus Christ.
24 Days
By the end of this study, we pray that you will know God’s voice better, that you will know when and how he speaks, and feel compelled to obey. As we study Scripture, we will discover that God’s plan cannot be thwarted regardless of who is in power. The point of the original monarchy found in 1 and 2 Samuel, illustrates that from the beginning.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان