چونکە ئەگەر من خەمبارتان بکەم، کێ دڵشادم دەکات، جگە لە ئێوە کە خەمبارم کردوون؟ بۆم نووسین، بۆ ئەوەی کاتێک هاتم بەهۆی ئەوانەوە خەمبار نەبم کە پێویستە پێیان شادبم. لە هەمووتان دڵنیام، کە شادی من هی هەمووتانە. لە تەنگانەیەکی زۆر و دڵتەنگییەوە بە فرمێسکی زۆرەوە بۆم نووسین، نەوەک خەمبار بن، بەڵکو تاکو بزانن خۆشەویستیم بۆ ئێوە چەند قووڵە. بەڵام ئەگەر یەکێک بووەتە هۆی خەمباری، ئەوا تەنها منی خەمبار نەکردووە، بەڵکو هەتا ڕادەیەک هەمووتانی خەمبار کردووە، ئەگەر زیادەڕۆییم نەکردبێت. ئیتر بەسە ئەو سزایەی کە لەلایەن زۆرینەیە، بە پێچەوانەوە، باشترە گەردنی ئازاد بکەن و دڵنەوایی بکەن، نەوەک لە خەفەتی زۆرەوە هەڵبلووشرێت. لەبەر ئەوە تکاتان لێ دەکەم خۆشەویستی خۆتانی بۆ دووپات بکەنەوە، چونکە بۆ ئەمە بۆم نووسین تاکو بە سەلماندنتان بزانم، ئاخۆ لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵن. منیش گەردنی ئەو کەسە ئازاد دەکەم کە ئێوە گەردنی ئازاد دەکەن. هەروەها ئەگەر پێویستی بەوە کردبێت گەردنی کەسێک ئازاد بکەم، ئەوا لەبەردەم مەسیح لەبەر ئێوە گەردنم ئازاد کردووە، نەوەک شەیتان لەخشتەمان ببات، چونکە لە مەبەستەکانی بێئاگا نین. کاتێک هاتمە شاری ترۆئاس بۆ ئەوەی مزگێنیی مەسیح ڕابگەیەنم، مەسیحی باڵادەست دەرگایەکی بۆ کردمەوە. بەڵام گیانم پشووی نەدا، چونکە تیتۆسی برام نەدۆزییەوە. ئیتر ماڵئاواییم لێیان کرد و چووم بۆ مەکدۆنیا. بەڵام سوپاس بۆ خودا، ئەوەی هەموو کاتێک لە کەژاوەی سەرکەوتنی مەسیحدا ڕابەرایەتیمان دەکات، لە هەموو شوێنێک بەهۆی ئێمەوە بۆنی خۆشی ناسینەکەی بڵاو دەکاتەوە، چونکە ئێمە بۆنی خۆشی مەسیحین بۆ خودا، لەنێوان ئەوانەی ڕزگاریان دەبێت و لەنێوان ئەوانەی لەناودەچن.
دووەم کۆرنسۆس 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووەم کۆرنسۆس 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووەم کۆرنسۆس 2:2-15
5 Days
In this 5-day study on 2 Corinthians, Christine Hoover guides you through one of Paul’s most personal letters to discover how God is the ultimate source of the strength and sufficiency you need. You’ll find that weakness is not a disqualifier or a flaw in our design. In fact, God shows Himself most powerfully in and through our fragility and vulnerability. We’re called, then, not to work harder or to hide our weaknesses, but to call upon God’s infinite resources and rely on Him.
7 Days
Catalyst unifies change makers — equipping you with impactful content and experiences that transform thinking, provoke action and cultivate community. We’re challenging leaders who love the Church to break the bounds of an ordinary existence and find the courage to embrace and radiate bold change.
Mental health isn’t as new of an issue as you might think. Take a look at six people who struggled with mental health in the Bible, and see how God cared and provided for them in their darkest moments.
8 Days
The Christian life can feel like taking one step forward, then two steps back. In 2 Corinthians, the church is challenged to “grow up” in Christ, and we are reminded of God’s unfailing grace, even in the face of sin and failure. These eight lessons from Dr. J. Vernon McGee will encourage you to keep walking forward in the right direction as you grow in your faith.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان