دووەم کۆرنسۆس 11:13-14
دووەم کۆرنسۆس 11:13-14 KSS
لە کۆتاییدا، خوشکان، برایان دڵشاد بن. بۆ کامڵی و تەواوی هەوڵ بدەن، یەکتری هانبدەن، هاوبیر بن، بە ئاشتی بژین. ئەوسا خودای خۆشەویستی و ئاشتی لەگەڵتان دەبێت. بە ماچی پیرۆز سڵاو لە یەکتری بکەن. هەموو گەلی پیرۆزی خودا لێرە سڵاوتان لێدەکەن. با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ و خۆشەویستی خودا و هاوبەشی ڕۆحی پیرۆز لەگەڵ هەمووتان بێت.





