لە پۆڵسەوە کە نێردراوی عیسای مەسیحە بە فەرمانی خودای ڕزگارکەرمان و عیسای مەسیحی هیوامان، بۆ تیمۆساوس، کوڕی ڕاستەقینەم لە باوەڕدا: با نیعمەت و بەزەیی و ئاشتی لە خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە لەگەڵت بێت. کاتێک بۆ ناوچەی مەکدۆنیا چووم، لێت پاڕامەوە لەوێ لە شاری ئەفەسۆس بمێنیتەوە، تاکو خەڵکێک ڕاسپێری فێرکردنێکی جیاواز نەدەن و گوێ نەدەنە ئەفسانە و ڕەچەڵەکی بێ کۆتایی، چونکە دەمەقاڵەی لێ دەکەوێتەوە، لەبری پلانی خودایی کە لە باوەڕەوەیە. ئامانجی ئەم ڕاسپاردەیە بریتییە لە خۆشەویستی لە دڵێکی پاک و ویژدانێکی چاک و باوەڕێکی بێ دووڕوویی. هەندێک لەمانە لایانداوە، بەلای قسەی پووچدا ڕۆیشتوون، دەیانەوێ ببنە مامۆستای تەورات، هەرچەندە تێناگەن لەوەی کە دەیڵێن و دەیچەسپێنن. بەڵام دەزانین تەورات چاکە، ئەگەر یەکێک بە دروستی بەکاریبهێنێت، هەروەها دەزانین تەورات بۆ کەسی ڕاستودروست دانەنراوە، بەڵکو بۆ سەرپێچیکار و یاخیبووان، خوانەناس و گوناهباران، پیس و گڵاوەکان، دایک و باوک کوژان، بکوژان، داوێنپیسان و نێربازان، بازرگانانی کۆیلە، درۆزن و سوێندخۆرانی بە درۆ، هەر شتێکیش لە دژی فێرکردنی دروست بێت، بەگوێرەی پەیامی ئینجیلی شکۆی خودای بەرەکەتدار، ئەوەی بە من سپێردراوە.
یەکەم تیمۆساوس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەکەم تیمۆساوس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەکەم تیمۆساوس 1:1-11
3 Days
In a time where life’s challenges are greater than ever before, adversity is inevitable, and contentment is far from us, this devotional promotes a biblical point of view of a “Yes We Can” mentality. This devotional written by Tyrone Crawford promotes a message of hope, bringing people together as one, and being content in who Christ called us to be.
When things get dark and bleak, what gets us going is the smallest spark of light. That tiny beacon of light is what we call HOPE. It is the difference between living and dying, between trying once more or giving it all up. Join Pastor Mark Rae in this first episode on the four words of Advent.
5 Days
According to new research 9 out of 10 employees are willing to trade future earnings for meaningful work. This 5 part series will help you understand what God's Word says about pursuing meaningful work.
6 Days
We live in a land where truth is subjective, individualized, and culturally conditioned. That same troubling thinking had invaded the churches led by Timothy and Titus, so Paul's pastoral letters to them focus on the objective and universal truth revealed in Jesus.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان