تەنانەت هەندێک لە عیبرانییەکان لە ڕووباری ئوردونەوە بۆ خاکی گاد و گلعاد پەڕینەوە. شاولیش هێشتا لە گلگالدا بوو و هەموو سەربازەکان کە بەدوایەوە بوون ترسان. ئینجا حەوت ڕۆژ مایەوە هەتا ئەو کاتەی ساموئێل دیاری کردبوو، بەڵام ساموئێل نەهات بۆ گلگال و سەربازەکان وازیان لە شاول دەهێنا و پەرتوبڵاو دەبوونەوە. بۆیە شاول گوتی: «قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشیم بۆ بهێننە پێش.» جا شاول قوربانی سووتاندنەکانی پێشکەش کرد و ئەوە بوو کە لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندنەکان بووەوە، ساموئێل هات، شاولیش بەرەو ڕووی چوو تاوەکو پێشوازی لێ بکات. ساموئێلیش لێی پرسی: «ئەوە چیت کرد؟» شاولیش وەڵامی دایەوە: «لەبەر ئەوەی بینیم کە گەل لێم پەرتوبڵاو بوونەوە و تۆش لە ڕۆژانی دیاریکراودا نەهاتیت و فەلەستییەکانیش لە میخماسدا کۆببوونەوە، گوتم: ”ئێستا فەلەستییەکان بۆم دێنە خوارەوە بۆ گلگال، بەر لەوەی داوای ڕەزامەندی یەزدان بکەم.“ ئیتر زۆرم بۆ خۆم هێنا و قوربانییەکەی سووتاندنم پێشکەش کرد.» ساموئێلیش بە شاولی گوت: «گێلایەتیت کرد و فەرمانی یەزدانی پەروەردگارت نەپاراست، کە فەرمانی پێ کردبوویت. ئەگەر فەرمانەکانی خودات ئەنجام بدابایە، ئەوا یەزدان بۆ هەتاهەتایە پاشایەتییەکەی تۆی بەسەر ئیسرائیلدا دەچەسپاند. بەڵام ئێستا پاشایەتییەکەت بەردەوام نابێت، یەزدان بەدوای پیاوێکی دیکەدا گەڕا بە دڵی خۆی بێت، تاوەکو فەرمانڕەوایەتی گەلەکەی بکات، چونکە گوێڕایەڵ نەبوویت بۆ ئەوەی کە یەزدان فەرمانی پێ کردبوویت.»
یەکەم ساموئێل 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەکەم ساموئێل 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەکەم ساموئێل 7:13-14
5 Days
When you honor others, you honor God. In this 5-day devotional, Rich Wilkerson Sr. helps you appreciate the people around you as you learn to create a culture of honor in your life, family, and ministry.
Do you remember nagging your parents for something until they eventually gave in? How many times did you end up disappointed with the result? The same thing happened to the Israelites when they demanded a king. In this Plan, we will explore why God became so angry at their insistence and whether some of our prayer requests may still offend God in the same way today.
Embrace a 5-day study to help you align your leadership with biblical principles, exploring God's call on your life with honesty, humility, and a Christ-like character. Each day offers practical insights and reflections to help you grow into the leader you’re meant to be.
6 Days
Impatience is a self-imposed curse. On one hand, it frustrates and forces us to fixate on the future at the expense of the present. On the other hand, it causes us to crave and eventually cave into instant gratification, leading to hasty decisions that do more harm than good. This plan will discuss the importance of patience to help us wait on the Lord and be content with His timing.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان