وەک مەسیح بە جەستە ئازاری چێژت، ئێوەش خۆتان بەم بیروڕایە چەکدار بکەن، چونکە ئەوەی بە جەستە ئازار بچێژێ لە گوناهکردن دەوەستێ، تاکو ئەو کاتەی بە جەستە لە ژیاندا ماوە بۆ هەوەسی مرۆڤانە نەژی، بەڵکو بۆ خواستی خودا. ئیتر ئەو کاتەی لە ئەنجامدانی خواستی بێباوەڕان بەسەرتان برد بەسە، لە بەڕەڵایی، هەوەسبازی، سەرخۆشی، ڕابواردن، ئاهەنگی شەرابخواردنەوە، بتپەرستیی قێزەون. لەمە سەرسام دەبن کە لەگەڵیان ڕاناکەن بۆ لافاوی هەمان بەدڕەوشتی و جنێوتان پێدەدەن. بەڵام ئەوانە حیسابی خۆیان دەدەن بەوەی کە ئامادەیە مردووان و زیندووان حوکم بدات، چونکە بەم هۆیەوە مژدە درایە مردووانیش، تاکو بەگوێرەی خەڵک لە جەستەدا حوکم بدرێن، بەڵام بەگوێرەی خودا لە ڕۆحدا بژین. کۆتایی هەموو شتێک نزیک بووەتەوە. بۆیە ژیر و چاوکراوە بن تاکو نوێژ بکەن. لە سەرووی هەموو شتێکەوە خۆشەویستیتان بۆ یەکتری بەهێز بێت، چونکە خۆشەویستی گوناهی زۆر دادەپۆشێت. بێ بۆڵەبۆڵ میوانداریەتی یەکتری بکەن. هەریەکە بەگوێرەی ئەو بەهرەیەی وەریگرتووە، خزمەتی یەکتری پێ بکەن، وەک سەرکارێکی باش لەسەر نیعمەتە جۆراوجۆرەکانی خودا. ئەگەر کەسێک وتار دەدات، با بە جۆرێک بدوێت وەک کەسێک کە پەیامی خودا ڕابگەیەنێت. ئەگەر کەسێک خزمەت دەکات، با بەو هێزەوە بیکات کە خودا دابینی کردووە، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە خودا لە هەموو شتێکدا شکۆدار بێت. هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین.
یەکەم پەترۆس 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەکەم پەترۆس 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەکەم پەترۆس 1:4-11
4 Days
Have you ever wondered why God allows us to suffer? Interestingly, the Bible does tell us about suffering. In this plan we will go through different verses of the Scriptures that can help us gain a positive perspective and understanding of suffering in this life on earth.
5 Days
We all ask the question at some point and in some form: why does suffering exist? We try to comprehend why God would allow it on both a personal level in our trials and on a broader level in war, starvation, and disease. If you've asked this question then this reading plan is for you!
No matter what trials come our way, we can rise up and stand firm in our faith. In fact, part four of this 4-part Bible Plan from Pastor Amy Groeschel is designed to help you grow in your knowledge of God, expand your love for Him, and give you the courage to live out the truth of Scripture in every season—especially the heavy ones.
In this 5-day plan, civil rights legend Dr. John M. Perkins talks about suffering. How should believers respond to all the pain in this world? This study walks through redemption and God's love in the midst of suffering. There is encouragement in this devotional that will aid believers to go through their pain and suffering by fixing their eyes to Jesus Christ.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان