پێشتر گەل نەبوون، بەڵام ئێستا گەلی خودان، پێشتر بەزەییتان وەرنەگرتبوو، بەڵام ئێستا بەزەییتان وەرگرتووە. خۆشەویستان، ئێوە نامۆ و بێگانەن بەم جیهانە، هەر بۆیە لێتان دەپاڕێمەوە لە هەوەسەکانی جەستە دوور بکەونەوە، کە لە دژی دەروون دەجەنگن. با لەنێو بێباوەڕاندا ڕەوشتتان باش بێت، تاکو کاتێک بوختانتان پێ دەکەن گوایا ئێوە بەدکارن، کردەوە چاکەکانتان ببینن و لە ڕۆژی بەسەرکردنەوەی خودا، ئەوانیش خودا شکۆدار بکەن. لەبەر مەسیحی باڵادەست، ملکەچی هەموو دامودەزگایەکی مرۆڤانە بن: بۆ پاشا وەک دەسەڵاتدار، یان بۆ پارێزگاران وەک نێردراوی ئەو بۆ سزادانی بەدکاران و ستایشی چاکەکاران، چونکە خواستی خودا ئاوایە، بە چاکەکاری نەزانیی گێلەکان بێدەنگ بکەن. وەک مرۆڤی ئازاد بژین، بەڵام نەک ئازادی پەردەی بەدکاری بێت، بەڵکو وەک بەندەی خودا بژین. ڕێز لە هەمووان بگرن، هاوباوەڕانتان خۆشبوێ، لە خودا بترسن و ڕێز لە پاشا بگرن. ئەی کۆیلەکان، بە هەموو ترسەوە ملکەچی گەورەکانتان بن، نەک تەنها بۆ چاک و دڵنەرمەکان، بەڵکو بۆ توندەکانیش، چونکە ئەگەر کەسێک لەبەر ویژدانی بەرامبەر خودا بەرگەی ژانی ئازاری زۆرداری بگرێت، ئەمە جێی ستایشە. بەڵام ئەگەر هەڵەتان کرد و لێتان درا و بەرگەتان گرت، ئەمە چ شانازییەکە؟ بۆیە ئەگەر چاکە بکەن و لە ئازاردا بەرگەتان گرت، ئەمە جێی ستایشە لەلای خودا. بۆ ئەمە بانگکراون، لەبەر ئەوەی مەسیحیش لە پێناوتاندا ئازاری چێژت و نموونەی بۆ بەجێهێشتن، تاکو بە هەنگاوەکانیدا بڕۆن. ﴿ئەوەی هیچ گوناهێکی نەکردبوو، فڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو.﴾ ئەوەی جنێوی پێدەدرا و جنێوی نەدەدایەوە، ئازار دەدرا و هەڕەشەی نەدەکرد، بەڵکو خۆی دەدایە دەست ئەوەی حوکمی دادپەروەرانەیە. ئەوەی خودی خۆی لە لەشیدا لەسەر دار گوناهەکانمانی هەڵگرت، تاکو سەبارەت بە گوناه بمرین و بۆ ڕاستودروستی بژین. بە برینەکانی ئەو چاکبوونەوە. ئێوە وەک مەڕی ونبوو وابوون، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە لای شوان و چاودێری گیانتان.
یەکەم پەترۆس 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەکەم پەترۆس 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەکەم پەترۆس 10:2-25
3 Days
Jesus made big promises to those who follow him: perfect peace, abiding joy, and supernatural power, but these promises often feel disconnected from our experience. How do we actually take ground in our spiritual growth? Pastor Justin Kendrick has written the book Bury Your Ordinary to teach seven spiritual habits that lead to explosive growth and how to develop them in your life. Dive into the fourth habit: Righteousness.
Our new song called “The Power of the Cross” depicts two realizations. The first realization is that God has rescued believers from the power of sin. Sin doesn’t control us anymore. God has rescued us from the wages of sin. We no longer face the eternal punishment we deserve for willingly rebelling against a holy God. The second...
We are constantly bombarded with messages about our identity. While culture may say that identity is self-defined and discovered, the Bible shows that our identity and worth is rooted in our relationship to God. We are God's masterpiece - deeply valued, deeply loved and wanted.This 3-day Bible Plan is part 1 of 4 designed to go along with the Catechism 'Who Am I' small group series.
Maintaining mental and spiritual well-being can be hard, especially if you don't have biblically based resources for developing a healthy mind and spirit. With personal stories and practical strategies, Laura L. Smith gently guides you through simple practices like prayer, gratitude, Bible memorization, exercise, sleep, counseling, journaling, and so many more, all to help you find rest and peace in God’s unconditional love.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان