لە چوارەمین ساڵی پاشایەتی ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل، یەهۆشافاتی کوڕی ئاسا بوو بە پاشای یەهودا. یەهۆشافات لە تەمەنی سی و پێنج ساڵی بوو بە پاشا، بیست و پێنج ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی عەزوڤای کچی شیلحی بوو. لە هەموو شتێک ڕێچکەی ئاسای باوکی گرتەبەر و لێی لانەدا، ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاستە کردی. بەڵام هێشتا نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکنەدران و گەل لە بەرزاییەکاندا قوربانییان سەردەبڕی و بخووریان دەسووتاند. هەروەها یەهۆشافات لەگەڵ پاشای ئیسرائیل پەیمانی ئاشتی بەست. ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆشافات و دەستکەوتەکانی کە هەبوو، کارە جەنگییەکانی، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. پاشماوەی ئەو پیاوە لەشفرۆشانەش کە لە سەردەمی ئاسای باوکی مابوونەوە، لە خاکەکە ڕایماڵین. لەو کاتەدا لە ئەدۆم پاشا نەبوو، بەڵکو بریکارێکی پاشای یەهودا هەبوو. یەهۆشافات کەشتیی بازرگانی دروستکرد تاوەکو بچنە ئۆفیر بۆ هاوردەکردنی زێڕ، بەڵام کەشتییەکان نەچوون، چونکە لە عەچیۆن گەڤەر تێکشکان. لەو کاتەدا ئەحەزیای کوڕی ئەحاڤ بە یەهۆشافاتی گوت: «با خزمەتکارەکانیشم لەگەڵ خزمەتکارەکانت بە کەشتییەکانی تۆ بڕۆن.» بەڵام یەهۆشافات ڕازی نەبوو. ئیتر یەهۆشافات لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. لە شاری داودی باپیرە گەورەی لەگەڵ باوباپیرانی نێژرا. یەهۆرامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.
یەکەم پاشایان 22 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەکەم پاشایان 22
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەکەم پاشایان 41:22-50
11 Days
Have you noticed that the world around you is getting darker and evil seems to be winning? God's Word is both timeless and timely and the story of Elijah in 1 & 2 Kings shows how God was faithful to His people even in the midst of demonic destruction. Elijah was one of the greatest men, after Jesus Christ, to ever live, and his boldness will encourage you to stand firm against the ultimate Enemy.
30 Days
This is the twelfth installment of a Bible reading plan following the lectionary pattern, offering daily readings from the Psalms, Old Testament, and New Testament. Each day includes a devotional primer to help prepare your heart and mind for a deeper, more meaningful encounter with Scripture. While this plan is designed to align with Holy Week in April, it can be used at any time, though it will be most relevant during that season.
Daily Bible reading plan with four daily reading passages in four categories: Old Testament History, Old Testament Poetry/Prophecy, New Testament Narrative, and New Testament Epistle. Created by Indian Hills Community Church.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان