ئەلیاسیش گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، خودای سوپاسالار، ئەوەی دەیپەرستم، من ئەمڕۆ خۆم بۆ ئەحاڤ دەردەخەم.» ئینجا عۆبەدیا چوو بۆ لای ئەحاڤ و پێی ڕاگەیاند، ئەحاڤیش چوو بۆ لای ئەلیاس. کاتێک ئەحاڤ ئەلیاسی بینی، پێی گوت: «ئەوە تۆی، ئەی تێکدەری ئیسرائیل؟» ئەلیاسیش گوتی: «من ئیسرائیلم تێکنەداوە، بەڵکو تۆ و ماڵی باوکت ئەمەتان کردووە، بە وازهێنانتان لە فەرمانەکانی یەزدان و ملکەچبوونتان بۆ بەعلەکان. ئێستاش بنێرە و لە کێوی کارمەل هەموو ئیسرائیلم لێ کۆبکەوە، هەروەها چوار سەد و پەنجا پێغەمبەرەکەی بەعل و چوار سەد پێغەمبەرەکەی ئەشێراش، کە لەسەر خوانەکەی ئیزابێل نان دەخۆن.» جا ئەحاڤ بەدوای هەموو نەوەی ئیسرائیلیدا نارد، هەموو پێغەمبەرەکانی لە کێوی کارمەل کۆکردەوە. ئەلیاسیش لە هەموو گەل چووە پێشەوە و گوتی: «هەتا کەی لەنێوان ئەم دووانەدا دوو دڵ دەبن؟ ئەگەر یەزدان خودایە دوای بکەون، ئەگەر بەعلیش خودایە دوای ئەو بکەون.» بەڵام گەل بە یەک وشەش وەڵامیان نەدایەوە. پاشان ئەلیاس بە گەلی گوت: «بە تەنها من بە پێغەمبەری یەزدان ماومەتەوە، پێغەمبەرەکانی بەعلیش چوار سەد و پەنجا پیاون. دوو جوانەگامان بدەنێ، با ئەوان گایەک بۆ خۆیان هەڵبژێرن و لەتی بکەن و لەسەر تەختەدارەکان دایبنێن، بەڵام با ئاگری تێبەر نەدەن. منیش گایەکەی دیکە بەو جۆرە لێ دەکەم و لەسەر تەختەدارەکان دایدەنێم و ئاگری تێبەر نادەم. ئینجا بە ناوی خوداوەندی خۆتانەوە بپاڕێنەوە و منیش بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە. ئەو خودایەی کە بە ئاگر وەڵام دەداتەوە، ئەو خودایە.» هەموو گەل وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «قسەیەکی جوانە.»
یەکەم پاشایان 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەکەم پاشایان 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەکەم پاشایان 15:18-24
5 days
The Essential 100® Bible Challenge is a simple tool to read through the Big Story of God's Word. The reading plan is based on 50 Old Testament and 50 New Testament passages. Continue with the eighth part "The Fall of Israel." ®Produced by American Bible Society in partnership with Scripture Union, Inc.
5 Days
Have you ever ached for God’s power in your life? We believe God can do all things, but sometimes fail to experience the power of the Holy Spirit in our lives. In this 4-part reading plan, we’ll dive into 1 Kings to discover how Elijah experienced an intense process of preparation before God’s presence was manifested in his life. Get ready to receive God’s power in our lives and churches!
Wellbeing isn’t just a trendy, twenty-first century buzzword. It originates in the heart of God. This timely – and timeless – five-day reading plan is centred on God’s plan for your well-being. Dave Smith takes a holistic, biblical approach to living with shalom – wellbeing in every area of life – exploring six different but interrelated areas of our lives: physical, emotional, spiritual, relational, financial, and vocational wellbeing.
7 Days
In this seven-day plan adapted from the book God’s Plan for Your Wellbeing by Dave Smith, we discover that God really does have a plan for our overall health and sets us on a course for a lifetime of ever-increasing wellbeing. Gleaning from the story of Elijah, Dave Smith highlights six key areas of wellbeing: physical, emotional, spiritual, relational, financial and vocational.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان