ڕۆڵە خۆشەویستەکانم، ئەمانەتان بۆ دەنووسم تاکو گوناه نەکەن. بەڵام ئەگەر یەکێک گوناهی کرد، ئەوا لەلای باوک داکۆکیکارمان هەیە کە عیسای مەسیحی ڕاستودروستە. ئەو کەفارەتی گوناهەکانمانە، نەک تەنها هی ئێمە، بەڵکو گوناهەکانی هەموو جیهان. بەمەدا دەزانین کە ئەومان ناسیوە، ئەگەر کار بە ڕاسپاردەکانی بکەین. ئەوەی دەڵێت: «ناسیومە» بەڵام ڕاسپاردەکانی بەجێناگەیەنێت، ئەوا درۆزنە و ڕاستی لەودا نییە. بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی پەیامی خودا بێت، ئەوا بە ڕاستی خۆشەویستی خودا لەو کەسەدا تەواوە. بەمەدا دەزانین کە ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژین: هەرکەسێک بڵێت: «من بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژیم»، ئەوا دەبێت بەو شێوەیە بژیێت کە عیسا ژیاوە. خۆشەویستان، ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ نانووسم، بەڵکو ڕاسپاردەیەکی کۆن کە هەر لە سەرەتاوە هەتانبوو. ڕاسپاردە کۆنەکە ئەو پەیامەیە کە لە سەرەتادا گوێتان لێی بوو. لەگەڵ ئەوەشدا ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ دەنووسم، ئەو ڕاستییەی کە لە مەسیح و ئێوەدا هەیە، چونکە تاریکی بەسەردەچێت، وا ڕووناکییە ڕاستەقینەکە پڕشنگ دەداتەوە. ئەوەی دەڵێت: «من لە ڕووناکیدام» و ڕقی لە خوشکی یان لە براکەی دەبێتەوە، ئەوا هەتا ئێستا لە تاریکیدایە. هەرکەسێک خوشکی یان براکەی خۆشبوێ، ئەوا لە ڕووناکیدا دەژیێت و هیچ شتێکی تێدا نییە کە تووشی گوناهیان بکات. بەڵام ئەوەی ڕقی لە خوشک یان برای خۆی ببێتەوە، لە تاریکیدایە و بە تاریکیدا دەڕوات، نازانێت بۆ کوێ مل دەنێت، چونکە تاریکی چاوی کوێر کردووە. ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە لەبەر ناوی ئەو گوناهەکانتان بەخشرا. ئەی باوکان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە. ئەی لاوان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون. ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە خودای باوک دەناسن. ئەی باوکان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە. ئەی لاوان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە بەهێزن، پەیامی خوداتان تێدا چەسپاوە و بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون. نە جیهانتان خۆشبوێت، نە ئەو شتانەی لە جیهاندایە. ئەگەر یەکێک جیهانی خۆشبوێ، ئەوا خۆشەویستی باوکی تێدا نییە. لەبەر ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە جیهاندایە، ئارەزووی جەستە و ئارەزووی چاو و سەڵتەنەتی ژیانە، ئەمانەش لە باوکەوە نین، بەڵکو لە جیهانەوەن. جیهان و ئارەزووەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی خواستی خودا جێبەجێ دەکات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت. ڕۆڵەکان ئەمە دوا کاتژمێرە. وەک بیستووتانە دژە مەسیح دێت، ئێستاش زۆر دژە مەسیح هاتوون، بەمەدا دەزانین دوا کاتژمێرە. ئەوان لێمان جیا بوونەوە، بەڵام بەڕاستی سەر بە ئێمە نەبوون، چونکە ئەگەر سەر بە ئێمە بوونایە، لەگەڵمان دەمانەوە، بەڵام چوون بۆ ئەوەی دەریبخەن کە کەسیان سەر بە ئێمە نین. بەڵام مەسیحی پیرۆز بە ڕۆحی خۆی دەستنیشانی کردن و هەمووتان ڕاستی دەزانن. من ئەمەتان بۆ نانووسم لەبەر ئەوەی کە ڕاستی نازانن، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕاستی دەزانن و دەشزانن کە هیچ درۆیەک لە ڕاستییەکەوە نایەت. کێ درۆزنە؟ ئەوەی نکۆڵی بکات کە عیسا مەسیحەکەیە. ئەوە دژە مەسیحە کە نکۆڵی لە باوک و کوڕەکە دەکات. هەرکەسێک نکۆڵی لە کوڕەکە بکات باوکی نابێت، ئەوەش دان بە کوڕەکەدا بنێت باوکی دەبێت. پەیوەست بن بەوەی لە سەرەتادا بیستتان. ئەگەر بەمەوە پەیوەست بن، ئەوا بە کوڕەکە و باوکەوە پەیوەست دەبن. ئەمەیە ئەو بەڵێنەی ئەو پێیداوین، ژیانی هەتاهەتایی. ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی لەبارەی ئەوانەی هەوڵ دەدەن چەواشەتان بکەن. بەڵام ئێوە ئەو دەستنیشانکردنەی کە لە مەسیحتان وەرگرتووە بە ئێوەوە پەیوەست بووە، لەبەر ئەوە پێویستتان بە مرۆڤ نییە فێرتان بکات، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز هەموو شتێکتان فێردەکات. ئەم دەستنیشانکردنە ڕاستە و درۆ نییە، بۆیە پەیوەست بن بە مەسیحەوە وەک ڕۆحی پیرۆز فێری کردوون. ئێستا ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح پەیوەست بن تاکو کاتێک ئەو دەردەکەوێت متمانەمان هەبێت و لە هاتنەوەکەی شەرمی لێ نەکەین.
یەکەم یۆحەنا 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەکەم یۆحەنا 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەکەم یۆحەنا 1:2-28
3 Days
Have you cried out to God in a time of loss when you felt like your grip was slipping? These guided audio meditations will help you rediscover the grace of God and look beyond the physical world for comfort. To trust God’s grace in all circumstances and remember that you have an Advocate and Champion to plead for you as you kneel before God’s throne of grace.
This 3-day plan emphasizes the transformative power of Christ's redemption, exploring how His sacrifice on the cross brings about lasting change in our lives. It delves into key concepts such as the irreversible great exchange, propitiation, substitution, and identification, illustrating the importance of living in accordance with our true identity as children of God.
Do you know what your position as a child of God entails? This Bible plan helps you discover your free and intimate access to the Father: no distance, no uncertainty—but a deep, restored relationship thanks to Jesus. Learn how your position with God changes everything and how you can approach Him with confidence. With whom will you read this plan?
4 Days
Anticipate and celebrate the joy of Christ's birth by taking a closer look at Isaiah's prophecy regarding the coming Messiah in Isaiah 9:6-7. There is no more extraordinary Christmas gift than the gift of Jesus Christ. Joy to the World, the Wonderful Counselor, Mighty God, Everlasting Father, and Prince of Peace has come!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان