لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پوختەی مێژوو 9:3-19

یەکەم پوختەی مێژوو 9:3-19 KSS

هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان. کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو، ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام، ئاسا کوڕی ئەبیا، یەهۆشافات کوڕی ئاسا، یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات، ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام، یۆئاش کوڕی ئەحەزیا، ئەمەسیا کوڕی یۆئاش، عەزەریا کوڕی ئەمەسیا، یۆتام کوڕی عەزەریا، ئاحاز کوڕی یۆتام، حەزقیا کوڕی ئاحاز، مەنەشە کوڕی حەزقیا، ئامۆن کوڕی مەنەشە و یۆشیا کوڕی ئامۆن. کوڕەکانی یۆشیا: یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو، دووەمیان یەهۆیاقیم و سێیەمیان سدقیا و چوارەمیشیان شەلوم بوو. ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە: یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو، دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە. نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل: شەئەلتیێلی کوڕی، هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا. کوڕەکانی پەدایا: زروبابل و شیمعی. کوڕەکانی زروبابل: مەشولام و حەنەنیا و شەلۆمیتی خوشکیان.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان