لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پوختەی مێژوو 1:27-23

یەکەم پوختەی مێژوو 1:27-23 KSS

ئەمە لیستی پلەدارەکانی نەوەی ئیسرائیلە، کە گەورەی بنەماڵەکان و فەرماندەی هەزاران و سەدان بوون، لەگەڵ ئەفسەرەکانیان کە لە هەموو کاروباری لەشکرەکانیان خزمەتی پاشایان دەکرد. ئەمانە بە نۆبە دەهاتنە سەربازی و دەڕۆیشتنەوە، بە درێژایی ساڵ، مانگ بە مانگ، هەر لەشکرێکیش بریتی بوو لە بیست و چوار هەزار پیاو. یاشۆڤەعامی کوڕی زەبدیێل فەرماندەی لەشکری یەک بوو بۆ مانگی یەک، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، لە نەوەی پێرێز بوو، فەرماندەی هەموو ئەفسەرەکانی لەشکری مانگی یەک بوو. دۆدایی ئەحۆحیش فەرماندەی لەشکری مانگی دوو بوو، لە لەشکرەکەی ئەودا میقلۆت سەرکردە بوو، لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی کاهین فەرماندەی لەشکری مانگی سێ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. ئەمە ئەو بەنایایە کە پاڵەوان بوو لەنێو سییەکە و سەرکردەیان بوو، عەمیزاڤادی کوڕیشی فەرماندەی ئەفسەرەکانی ناو لەشکرەکەی بوو. عەساهێلی برای یۆئاب فەرماندەی لەشکری مانگی چوار بوو، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، پاشان زەڤەدیای کوڕی جێگەی گرتەوە. شەمهوتی یزراحی فەرماندەی لەشکری مانگی پێنج بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پێکهاتبوو. عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی فەرماندەی لەشکری مانگی شەش بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. حەلەچی پەلۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی حەوت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. سیبەخەیی حوشاتی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی هەشت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. ئەبیعەزەری عەناتۆتی لە نەوەی بنیامین فەرماندەی لەشکری مانگی نۆ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. مەهەرەیی نەتۆفایی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی دە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. بەنایای پیرعاتۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی یازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. حەلدەیی نەتۆفایی لە نەوەی عۆسنیێل فەرماندەی لەشکری مانگی دوازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. ئەمانە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل بوون: بۆ هۆزی ڕەئوبێنییەکان: ئەلیعەزەری کوڕی زکری؛ بۆ شیمۆنییەکان: شەفەتیای کوڕی مەعکا؛ بۆ لێڤییەکان: حەشەڤیای کوڕی قەموئێل؛ بۆ هارون: سادۆق؛ بۆ یەهودا: ئەلیهو کە یەکێک لە براکانی داود بوو؛ بۆ یەساخار: عۆمری کوڕی میکائیل؛ بۆ زەبولون: یەشمەعیای کوڕی عۆبەدیا؛ بۆ نەفتالی: یەریمۆتی کوڕی عەزریێل؛ بۆ نەوەی ئەفرایم: هۆشێیەعی کوڕی عەزەزیاهو؛ بۆ نیوەی هۆزی مەنەشە: یۆئێلی کوڕی پەدایا؛ بۆ نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشە لە گلعاد: ییدۆی کوڕی زەکەریا؛ بۆ بنیامین: یەعسیێلی کوڕی ئەبنێر؛ بۆ دان: عەزەرئێلی کوڕی یەرۆحام. ئەمانە سەرۆکی هۆزەکانی ئیسرائیل بوون. داودیش ژمارەی ئەوانەی وەرنەگرت کە گەنجی بیست ساڵ و کەمتر بوون، چونکە یەزدان بەڵێنی دابوو کە ئیسرائیل وەک ئەستێرەکانی ئاسمان زۆر دەکات.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان