تتوس 1:1-10
تتوس 1:1-10 PNTZS
پۆڵۆس، به‌نده‌ی خودا و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، له پێناوی باوه‌ڕی بژارده‌كانی خودا و ناسینی ڕه‌وا كه به‌گوێره‌ی خواترسییه، به هیوای ژیانی جاویدانی، ئه‌وه‌ی خودا، كه درۆ ناكات، پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ڵێنی پێ داوه، له كاتی خۆیدا وشه‌كه‌ی به ڕاگه‌یاندن ده‌رخست، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خودای ڕزگاریده‌رمان به من سپێردرا. بۆ تتوسی ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م به‌گوێره‌ی باوه‌ڕی هاوبه‌ش: به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتی له خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ڕزگاریده‌رمان. له‌به‌ر ئه‌مه تۆم له قرێتێ به‌جێهێشت، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ماونه‌ته‌وه ڕێكیان بخه‌یت و له هه‌موو شارێک پیران دابنێیت، وه‌ک ڕامسپاردوویت، ئه‌گه‌ر یه‌كێک گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، منداڵه‌كانی باوه‌ڕداربن و كه‌س له‌سه‌ر به‌ڕه‌ڵایی و یاخیبوون سكاڵایان لێ نه‌كات. چونكه پێویسته چاو‌دێر گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت وه‌ک سه‌ركاری خودا، خۆسه‌پێن و تووڕه و سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجكردنی به‌د نه‌بێت، به‌ڵكو میواندار بێت، خێرخواز بێت، ژیر بێت، خوداناس و پارسا و خۆڕاگر بێت. ده‌ست به وشه‌ی متمانه بگرێ كه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاریه، تاكو بتوانێت به فێركردنێكی دروست ئامۆژگاری بكات، سه‌رزه‌نشتی به‌رهه‌ڵستكاران بكات. چونكه یاخیبوو زۆرن، فێڵبازن و قسه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی بۆ خروسه‌بڕاوان.





